17/6/2020 03:32 PM

پێویستمان بە میسی نییە

یاریزانێکی یانەی ریاڵ مەدرید رایدەگەیەنێت لە ئێستادا یانەکەی پێویستی بەتواناکانی لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی نییە .
مارکۆ ئەسینسیۆی یاریزانی یانەی ریاڵ مەدرید لەوەڵامی پرسیارێکی رۆژنامەی مارکادا و لەبارەی پێویست بونیان بەتواناکانی لیۆنێل مێسی وتویەتی "لەئێستادا یانەکەیان پێویستی بەهیچ یاریزانێک نییە تەنانەت ئەگەر لیۆنێل مێسیش بێت".
ئەسۆنسیۆ وتوشیەتی  "تیپێکی نمونەییمان هەیە، گەربێت و بۆ وەرزی داهاتو بەمشێوازەی ئێستا بمێنێتەوە بەسودی شاهانە دەبێت".
ئەسۆنسیۆ هەرچەندە ماوەیەكی زۆرە بە هۆی پێكانەوە دوركەوتبۆوە، بەڵام ئەو یاریزانە بە ئاستی ئێستای یانەكەی گەشبینە و پێیوایە یانەی ریاڵ مەدرید دوای گەڕانەوەی زیدان ئاستی بەرەو پێشچوە و ئەگەر لەسەر ئەو شێوازە بەردەوام بن بۆ ركابەرییەكانی وەرزی داهاتو ركابەرێكی سەخت دەبن بۆ یانەكانی ئەوروپا و ئیسپانیا.

 

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved