18/6/2020 04:49 PM

خێرایی لاپتۆپ و مۆبایلەکەت زیاد بکە

زۆر کەس گرفتی هەیە لەوەی مۆبایل یان کۆمپیوتەرەکەی خاوبوەتەوە و کارەکانی بە خێرایی بۆ ئەنجامنادرێت، دەکرێت چەند هۆکارێکی هەبێت، بە پێنج ڕێنمایی دەتوانیت چارەسەر بکەیت و خێرایی ئامێرەکەی زیاد بکەیت.

*ئەو بەرنامە و فایلانە بسڕەوە کە بێسودن و کارت پێیان نییە، چونکە بۆشایی مۆبایلەکەت داگیردەکەن و خاویدەکەنەوە.
*وێنە و ڤیدیۆ میمۆری زۆری ئامێرەکەت داگیردەکات و خاویدەکاتەوە، مانگانە وێنە و ڤیدیۆکان لەسەر مۆبایل یان کۆمپیوتەرەکەت لابەرە.
*دەکڕێن ئامێرەکەت بەهۆی ڤایرۆسەوە خاو بوبێتەوە، بەرنامەی دژە ڤایرۆس دابەزێنە.
*هەفتەی 2 بۆ 3 جار مۆبایلەکەت بۆ چەند کاتژمێرێک بکوژێنەرەوە.
*ئەو پرۆگرامانە دامەبەزێنە کە قورسن بۆ سەر ئامێرەکەت، بەتایبەتی ئەو پرۆگرامانەی ئیفێکتی زۆری تێدا بەکارهێنراوە یان ریکلامی لەسەرە.

 

سەرچاوە: Bit

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved