گورچیلە، یەکێکە لە ئەندامە گرنگەکانی لەشی مرۆڤ، لەماوەی 24 کاتژمێردا 225 لیتر خوێن دەپاڵێوێت، کۆمەڵێک چالاکی گرنگ ئەنجام دەدەن لەجەستەى مرۆڤدا، لەوانە رێکخستنی هاوسەنگی ئاوى لەش، راگرتنی ترش و تفتی لە لەشدا، کردنە دەرەوەى پاشەڕۆ ژەهراوییەکان بۆ دەرەوەى لەش لەڕێگەى میزەوە، هەرکاتێک گورچیلە نەیتوانی ئەم کارانە بکات بۆ ماوەى زیاتر لە سێ مانگ بە واتای ئەوەدێت گورچیلەکان سستبونە و گرفتییان هەیە. لەدرێژەدا لەگەڵ چەند شێوازێک بۆ پاراستنی گورچیلەکانمان ئاشنا دەبین. *بەردەوام چالاک بە و وەرزش بکە، مەترسی توشبون بە نەخۆشی درێژخایەنی گورچیلە کەمدەکاتەوە، رێگری دەکات توشبون بەنەخۆشی دڵ و بەرزبونەوەی پەستانی خوێن، کە هەردوکیان زیانیان بۆ گورچیلە هەیە. *کۆنتڕۆڵی شەکری خوێنت بکە، چونکە کاتێک خانەکانی جەستەت ناتوانن گلوکۆز بەکاربهێنن لە خوێندا، گورچیلەکانت ناچاردەبن زیاتر کاربکەن، ئەمەش زیانیان پێدەگەیەنێت. *رێگە مەدە پەستانی خوێنت بەرز بێتەوە، بەرزی پەستانی خوێن و کۆلیسترۆل زیان بە گورچیلەکان دەگەیەنن. *شلەمی زیاتر بخۆرەوە، بۆئەوەی جەستەت بە شێداری بهێڵەرەوە. *وریای کێشی جەستەت بە و سیستمی خۆراکی تەندروست پەیڕەو بکە، ئەو کەسانەی کێشی جەستەیان زۆرە زیاتر ئەگەری هەیە توشی نەخۆشی گورچیلە ببن. *جگەرە مەکێشە، چونکە جگەرە زیاتر بە دەمارە خوێنیەکان دەگەیەنێت، رێگە نادات خوێنی پێویست بگات بە گورچیلەکان. *وریای بەکارهێنانی حەبی ئازار شکێن بە، چونکە بەکارهێنانی بە رێژەیەکی زۆر زیان بە گورچیلە دەگەیەنێت. *پشکنین ئەنجام بدە ئەگەر مەترسی توشبونت هەیە، بۆئەوەی بەردەوام لە تەندروستی گورچیلەکانت دڵنیاببیتەوە.
ئەو کەسانەی مەترسی توشبونیان هەیە: - کەسانی سەرو 60 ساڵ. - ئەو کەسانەی لەگەڵ لەدایکبونیان کێشی جەستەیان کەم بوە. - ئەو کەسانەی ئەم نەخۆشیە لە خێزانەکەیان هەیە. - ئەو کەسانەی بە خێزانی گرفتی بەرزی پەستانی خوێنیان هەیە. - کەسانەی قەڵەو. - ئەو کەسانەی هەست دەکەن نەخۆشی گورچیلەیان هەیە و ئازارییان هەیە.
سەرچاوە: healthline
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure