18/6/2020 05:03 PM

نهێنیی مەرگی بروس لی

چاک نۆریس کە یەکێک بو لە هاوڕێ نزیکەکانی بروس لی، هۆکاری مردنی ئەو ئەکتەر و وەرزشەوانە ئاشکرادەکات، کە بەشێوەیەکی کتوپڕ و لە ناکاو لە تەمەنی 33 ساڵیدا و لە هۆنگ كۆنك لە ساڵی 1973 کۆچی دوایی کرد.
نۆریس لە بارەی مردنی ئەو یاریزان و ئەكتەرەوە رایگەیاند، "زۆر کەس دەڵێت کە هۆکاری مردنی بڕوس لی، بەشێوەیەکی پیلان بۆ داڕێژراو بوە و هەوڵی لە ناوبردنیانداوە، یان بەوە تۆمەتباری دەکەن کە تلیاکی زۆری کێشاوە، یان لە رێگەی دەرزییەوە کوشتویانە".
وتیشی، "راستی ئەو روداوە ئەوەیە کە من بۆتان باسدەکەم، کاتێک بروس لی لە لۆس ئەجلس بو لەگەڵ کەریم عەبدول جەبار، کە یاریزانی باسکە بو لەگەڵ ئەوەش یەکێک بوە لە خوێندکارەکانی، سەرقاڵی راهێنان بون و بڕوس لی هەوڵی داوە کە ئاسنی زۆر بەرز بکاتەوە کە زیاد لە پێویستی کێشی لەشی بوە، بەوەش ئەو یاریزانە ماسولکەیەکی پشتی ئازاری پێگەیشتوە لەگەڵ بەشێک لە فەقەرەکانی، دوای سەردانی بۆ نەخۆشخانە، پزیشکەکە پێیوتوە تۆ دوچاری پێکانێکی سەخت بویت و زۆر زەحمەتە جارێکی دیکە بتوانیت وەک مرۆڤێکی ئاسایی بە رێگەدا بڕۆیت".
چاک نۆریس دەشڵێت، "بەهۆی ئەوەی بڕوس لی کەسێکی تایبەت بو، دوای تەنها مانگێک لەسەر پێی خۆی وەستایەوە و وەک جاران دەستی بە جوڵە کردەوە، بەڵام لەبەر ئەوەی ئەو ماسولکەیەی پشتی بە تەواوی چاکنەببوەوە بەردەوام هەستی بە ئازار دەکرد، بۆیە هەمیشە حەپی دەخوارد بۆ کەمکردنەوەی ئازارەکەی".
نۆریس لە گێڕانەوەی ڕوداوەکە بەردەوامبو و وتی، "جارێک بروس لی گەڕایەوە بۆ هۆنگ کۆنگ بۆ ئەوەی فیلمیک بەرهەمبهێنێت لەگەڵ وارن بێتی،  کە یەکێک بو لە ئەکتەرە بەناوبانگەکانی ئەو کاتی هۆڵیوود لەگەڵ خانمێک بە ناوی تینگ کە ئەویش ئەکتەر بوە، لە کاتی گفتوگۆکردن لە بارەی بەرهەمهێنانی فیلمەکە بروس لی سەری زۆر دێشێت و ئەو خانمە ئەکتەرەش حەپێکی سەر ئێشەی پێدەدات، بەڵام پێشتر بڕوس لی حەپی ئازاری پشتی خواردبو، دواتر حەپی ژانەسەرەکەی خواردوە لەگەڵ کەمێک لە خواردنەوە کحولییەکان، ئیتر ئەو سێ ماددەیە لە جەستەیە تیکەڵ بون و بەهۆی ئەو دو حەپەوە کاردانەوەی نیگەتیڤ لە جەستەیدا دروست بوە، بەوهۆشییەوە توشی جەڵتەی مێشک بوە و پاشان کۆچی دوایی کرد".

 

سەرچاوە: scrapdigest

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved