18/6/2020 05:08 PM

دەبێ یارمەتی هەژاران بدەین

سادیۆ مانی یاریزانی یانەی لێڤەرپوڵی ئینگلیزی لە نوێترین لێدوانیدا باس لەوە دەكات كە نابێت ناو ناوبانگ و دەوڵەمەندی كەسایەتیان بگۆرێت و بیانكاتە كەسێكی لەخۆبای پێویستە بەردەوام یارمەتی هەژاران بدەن.
لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ ماڵپەری ئۆنزی فەرەنسی سادیۆ مانێ وتی: سوپاسی خوای گەورە دەكەم كە من مسوڵمانم، بەراستی من شانازی بە ئاینەكەمەوە دەكەم، چونكە دینەكەمان پاپەندی كردوین بەوەی كە هەركەسێك خوای گەورە پارەی پێ بەخشی و دەوڵەند بو، دەبێت یارمەتی هەژارن بدات و پارەیان پێبدات لەو سامانەی كە خوادا پێی بەخشیوە.
ئەو یاریزانەی لێڤەرپول لە درێژەی قسەكانیدا وتی: هیچ لە ئێمە كەم نابێتەوە ئەگەر بە برێكی كەمیش بێت یارمەتی هەژارن بدەین، گەر 20 یۆرۆ بدەینە هەژارێك پێدەچێت بۆ ئەو جێگەیەكی زۆر باش بگرێت، بەڵام ئەو پارەیە بۆ ئێمە هیچ نیە و پێویستە بەو شێوە یارمەتیدانە پاپەند بین، چونكە قورئانی پیرۆز رێنمونیمان دەكات بۆ یارمەتی دانی هەژاران و دەبێت پێوەی پاپەند بین.
لە كۆتایدا ئەو یاریزانە وتی "كاتێك ئێمە ناوناوبانگ پەیدا دەكەین و دەبینە خاوەنی پارە نابێت خۆمان لە بیر بكەین لەخۆمان بای بین، دەبێت بەردەوام ئێمە رابردوی خۆمان لە یاد بێت، بە تایبەت كاتێك لە هەرژاریدا بەرەو دۆڵەمەند بون دەرۆیت و خوای گەورە سامان و رسق و رۆزیت پێدەبەخشێت.
سادیۆ مانی سەنیگالی یەكێكە لەو یاریزانانەی كە بە ژیانێكی سەختدا تێپەریوە و تەنانەت بەهۆی نەبونی نەخۆشخانەیەك لە گوندەكەیاندا باوكی كیانی لەدەستداوە.

 

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved