19/6/2020 11:04 AM

حەسەن یوسف زەمانی

سنە شاری نووسەر و هونەرمەندە مەزنەكانی كوردستانە، لە مێژووی خۆیدا ئەم شارە گەلێك مرۆڤی مەزن و بەهەرهەندی تێدا هەڵكەوتووە. لەوانە هونەرمەند سەید عەلی ئەزسغەری كوردستانی، مەستوورەی ئەردەڵانی، هادی زیائەدینی، محێدین حەقشوناس، عەلی زەندی، سراج بناگەر و... چەندین هونەرمەند و نووسەری مەزن و بەهەرمەند. مامۆستا حەسەن یوسف زەمانی یەكێكە لە هونەرمەندە مەزنەكانی شاری سنە.
حەسەن یوسف زەمانی ساڵی 1931 لە سنە لەدایک بووە. لە ١٦ی ئابی 2009، کەنەدا کۆچی دوایی کردووە. مۆسیقازان و مۆسیقاژەنی کوردە. ئەم هونەرمەندە ژمارەیەکی زۆر مۆسیقای بۆ ھونەرمەندانی بەناوبانگی کورد و فارس داناوە. بڕێک لەو گۆرانیبێژانەی یوسف زەمانی کاری مۆسیقایی بۆ دروست کردوون بریتین لە هونەرمەندان مەزھەر خالقی. عەلائەدین باباشەھابی، شەهرام نازری، سیما بینا و محەممەد ڕەزا شەجەریان. حەسەن یوسف زەمانی برای حوسێن یوسف زەمانییە. سازە ئەسڵییەکانی حەسەن یوسف زەمانی، وەک ژەنیار، ساکسفۆن و کلارینێت (قەرەنەی) بوون، بەڵام ڤیۆلۆنیشی لێ دەدا.
گۆرانییە بەناوبانگەکان: پەپوولەی ئازاد، بە دەنگی مەزھەر خالقی
شەدەلارەکە (سەیرانی گوڵان)، بە دەنگی مەزھەر خالقی... چەندین کاری دیکەی هونەری.




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved