19/6/2020 09:52 PM

عیراق.. ڤاكسینەكەی روسیا بۆ چارەسەركردنی توشبووان بەكاردەهێنرێت

وەزیری تەندروستی عیراق دووپاتیدەكاتەوە لە هەفتەی داهاتووەوە ئەو فاكسینەی رووسیا بۆ چارەسەركردنی كۆرۆنا بەرهەمی هێناوە لە عیراق بەكاردەهێنرێت.

حەسەن تەمیمی وەزیری تەندروستی عیراق رایگەیاند، دەستكراوە بە بەرهەمهێنانی ڤاكسینە روسیەكەی چارەسەری كۆرۆناو لە كۆتایی هەفتەی داهاتووشدا ڤاكسینەكە لە عیراق بەردەست دەبێت.

لای خۆشیەوە حازم جومەیلی بریكاری وەزیری تەندروستی عیراق رایگەیاند: دۆخەكە لەژێر كۆنترۆڵدایەو پێویست بە راگەیاندنی باری نائاسایی ناكات و بەكارهێنانی پلازماش دەرئەنجامی باشی هەبووە لە چارەسەری توشبووانی كۆرۆنا.

تەئكیدی لەوەش كردۆتەوە، بەكارهێنانی پلازما هیچ كاریگەرییەكی نەرێنی نیە.

خاك - ئاژانسەكان




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved