به‌رده‌وام له‌باره‌ی رۆن ده‌نگۆ بڵاوده‌بێته‌وه كه زیان به ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت، بۆیه زۆرجار نازانرێت گرنگی به هه‌ڵبژاردنی كام رۆنه بدرێت، هه‌ربۆیه له باره‌ی باشترین و سووده‌كانی رۆن پزیشكانی بواری ته‌ندروستی روونیده‌كه‌نه‌وه كه جه‌سته‌ی مرۆڤ پێویستی پێیه‌تی، به‌هۆی ئه‌وه‌ی رۆن هاوكاری ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌كات سوود له ڤیتامینه‌كان، له‌هه‌مانكاتیشدا به‌هۆی خواردنی رۆن مرۆڤ هێزو توانای زیاتر ده‌بێت. هه‌روه‌ها له باره‌ی رۆنی زه‌یتون ده‌ڵێن: زۆربه‌ی مرۆڤه‌كان وا تێگه‌یشتوون كه رۆنی زه‌یتون به‌سوودترینه بۆ باری ته‌ندروستی، به‌ڵام پزیشكان ئاشكرای ده‌كه‌ن كه ئه‌و رۆنه له‌كاتی كوڵاندن و سووركردنه‌وه‌دا زیان به ته‌ندروستی ده‌گه‌یه‌نێت. بۆیه گه‌ر ده‌ته‌وێت بزانیت كام رۆنانه سوودیان هه‌یه بۆ ئاماده‌كردنی خواردن، پزیشكان ئاماژه به‌م رۆنانه ده‌ده‌ن: (رۆنی گوێزی هیندی، رۆنی ئه‌ڤۆكادۆ، رۆنی برنج، رۆنی باده‌م) خاك –س/ ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure