20/6/2020 03:22 PM

تایبەتمەندییەکانی بەختەوەری

مەرج نییە دڵخۆشی تەنیا لە بەدەستهێنانی دەستکەوتی زۆر و پلەی زۆر بەرز بێت، دەکرێت بە هەبونی ژیانێکی سادە ببیت بە دڵخۆشترین مرۆڤی سەر زەوی. لە درێژەدا لەگەڵ 5 تایبەتمەندی ئاشنا دەبین کە دەتکەن بە مرۆڤێکی بەختەوەر.

*تەندروستییەکی باش کە بتوانیت بجوڵێیت و خۆت کارەکانی خۆت ئەنجامبدەیت.
*بونی کەسێک لە ژیانت کە گرنگیت پێبدات و بایەخت پێبدات، بتوانیت ئەو کاتەی روبەڕوی کێشە دەبیتەوە بۆی باس بکەیت.
*خێزانێک کە کاتێک دەگەڕێیتەوە بۆ ماڵەوە لە خەمی هاتنەوەی تۆدا بن و نیگەرانت بن.
*ماڵێک کە بتوانیت تیایدا پشو وەربگریت و لە گەرما و سەرما بتپارێزێت، گرنگ نییە گەورەبێت یان بچوک.
*هەبونی دڵێکی میهرەبان کە بتوانیت یارمەتی کەسانی چواردەورتی پێبدەیت، مەرج نییە تەنیا بە لایەنی ماددی بێت، دەکرێت بە وشەکانت و رەفتارەکانت کەسێکی میهرەبان بیت.

 

سەرچاوە: Verywell Mind

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved