رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی رایگه‌یاند كه كۆمه‌ڵێك توێژینه‌وه‌ی فراوان له‌باره‌ی په‌تای كۆڤید-19 ئه‌نجامدراون، ده‌ستكه‌وتنی مه‌زن له‌وباره‌یه‌وه به‌ده‌ستهاتوون و هاوكات به‌ربه‌ره‌كانی كردن بوو له‌گه‌ڵ په‌تاكه. له‌وباره‌یه‌وه د.ئه‌حمه‌د بن سالم مه‌نزه‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌رێمایه‌تی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له راگه‌یه‌نراوێكدا رایگه‌یاندووه: دوای تێپه‌ڕبوونی شه‌ش مانگ به‌سه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تاكه‌و ده‌ركه‌وتنی ده‌رئه‌نجامه‌كانی په‌تای كۆڤید-19، زانیاری زیاتر له‌سه‌ر ئه‌م په‌تا نوێیه فێربووین. راشیگه‌یاندووه: له‌كاتێكدا ملیۆنان حاڵه‌تی توشبوون له جیهاندا راده‌گه‌یه‌نرێت، به‌ڵام لێكۆڵینه‌وه و توێژینه‌وه‌ی گرنگ و فراوان ئه‌نجامدراون و ده‌كرێت سوودیان لێببینرێت. ئه‌وه‌ش ده‌ستكه‌وتی گه‌وره‌یه‌و هاوكات به‌ربه‌ره‌كانێكردنه له‌گه‌ڵ ئه‌م په‌تایه‌دا. د.بن سالم ئاماژه به به‌شێك له‌و روبه‌ڕووبونه‌وانه ده‌كات كه له‌باره‌ی كۆڤید-19 ئه‌نجامدراون كه خۆی له لێكۆڵینه‌وه له حاڵه‌ته‌كان و هه‌ڵسه‌نگاندنی زانیارییه‌كان و بژاركردن و پێداچوونه‌وه به راسپارده‌كانی پێشوودا ده‌بینێته‌وه. راگه‌یه‌نراوه‌كه ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه سه‌رجه‌م زانایان و لێكۆڵه‌ره‌وان و كارمه‌ندانی بواری ته‌ندروستی به‌یه‌كه‌وه هاوكارن بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه تێگه‌شتنێكی باشتر له ڤایرۆسه‌كه‌و چۆنێتی بڵاوبوونه‌وه‌ی و هه‌روه‌ها چۆنێتی خۆپارێزی و پارێزگاریكردن له خۆشه‌ویستان و خه‌ڵكانی تر. له راگه‌یه‌نراوه‌كه هاتووشه، كه ته‌ندروستی جیهانی له‌ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا له‌ڕێگه‌ی توێژینه‌وه به‌رده‌وامه‌كانیدا گه‌یشته دوو ده‌رئه‌نجامی سه‌ره‌كی، یه‌كێكیان راگرتنی به‌كارهێنانی هایدرۆكسی كلۆرۆكین بوو كه ده‌ركه‌وت كاریگه‌ری له‌سه‌ر كه‌مبوونه‌وه‌ی حاڵه‌ته‌كانی گیانله‌ده‌ستدان نه‌بووه، ئه‌وی تریان دۆزینه‌وه‌ی (دیكسامیسازۆن)ه كه به‌گوێره‌ی تاقیكردنه‌وه‌كان ده‌ركه‌وتووه كاریگه‌ری له‌سه‌ر رزگاركردنی ژیانی ئه‌و كه‌سانه هه‌یه كه توشی په‌تای كۆڤید-19 بوون و حاڵه‌ته‌كه‌یان ناجێگیره، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌شی كه له‌ژێر چاره‌سه‌ری هه‌ناسه‌ی ده‌ستكردان. رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانیی جه‌ختیش ده‌كاته‌وه كه به شێوه‌یه‌كی سیستماتیك زانیارییه‌كانیان له سه‌رجه‌م وڵاتانه پێنه‌گه‌یشتووه، ئه‌وه‌ش وایكرد كه رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی وێنه‌یه‌كی روونی له‌سه‌ر دینامیكییه‌تی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌و ئاستی مه‌ترسییه‌كانی له به‌رده‌ست نه‌بێت. هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌ش بوو له‌ماوه‌ی ئه‌و شه‌ش مانگه‌ی رابردوودا پێداچوونه‌وه به رێنماییه‌كانی رێكخراوه‌كه له‌باره‌ی به‌كارهێنانی كه‌مامه و ده‌رمانه‌كانه‌وه كرا، به‌پێی گۆڕانكاری دۆخه‌كه، ئه‌وه‌ی له سه‌ره‌تای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌دا جێبه‌جێ ده‌كرا، له ئێستادا ئه‌وه جێبه‌جێ ناكرێت. خاك - راگه‌یاندنی یۆنامی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure