رێكخراوی یونسكۆ، لۆگۆی شاری سلێمانی وه‌ك شاری ئه‌ده‌بی یونسكۆ په‌سه‌ند كرد. پارێزگای سلێمانی له راگه‌یه‌نراوێكدا ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه، رێكخراوی یونسكۆ لۆگۆی شاری سلێمانی وه‌ك شاری ئه‌ده‌بی یونسكۆ په‌سه‌ند كرد‌و لۆگۆی خۆی خسته‌سه‌ر لۆگۆی ره‌سمی شاری سلێمانی. راشیگه‌یاندووه، ئه‌م لۆگۆیه له‌سه‌ر پێشنیاری د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی و ئۆفیسی سلێمانی شاری ئه‌ده‌بی یونسكۆ، له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ند دیاری عوسمان-ه‌وه كێشراوه‌و وه‌ك لۆگۆی ره‌سمی شاری سلێمانی بۆ شاره داهێنه‌ره ئه‌ده‌بییه‌كانی جیهان له‌لایه‌ن یونسكۆوه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت. له ساڵی 2019 دا رێكخراوی یونسكۆ 66 شاری جیھانی وه‌ك شاری داھێنه‌ر ناساندن، له ناویاندا شاری سلێمانی بۆ داهێنان له‌بواری ئه‌ده‌ب و شاری سنه له بواری میوزیك، وه‌ك دوو شاری داهێنه‌ر ده‌ستنیشان كراون. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure