23/6/2020 01:47 PM

دوورکەوتنەوە لە سۆشیاڵ میدیا

لە ئێستادا ژمارەیەکی زۆر لە خەڵک بەکارهێنەری تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانن. بەشێکی زۆر لەو کەسانەی خۆشەویستن یان ژیانی هاوسەرگیریان پێکهێناوە تایبەتیمەندیەکانی ژیانیان و تەواوی چالاکیەکانی رۆژانە بڵاودەکەنەوە، کە کاریگەری لەسەر ژیانی راستەقینەیان دروستدەکات. بەڵام لەم بابەتەدا ئاماژە بەو گۆڕانکاریانە دەکەین کە لە کاتی دوورکەوتنەوە لە سۆشیاڵ میدیا روو دەدەن.

*هەستی متمانەبەخۆبون زیاد دەبێت
زۆر کات ئەو کەسانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ژیانیان دەخەنەڕو جۆرێک ئیرەیی لەنێوان ئەوان و هاوڕێ یان کەسانی چواردەوریان دروستدەبێت، لە ئەنجامدا متمانەیان بەخۆیان نامێنێت، بەڵام ئەگەر خۆیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەدوربگرن چیتر بەو شێوەیە نابن.

*پەیوەندی خۆشەویستی بەهێزدەبێت

هەندێکجار بەکارهێنەران تەنیا بۆ ئەوەی خۆشەویستی خۆیان نیشان بدەن وێنەکانیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاودەکەنەوە، کە مەبەستی راستەقینەیان بەهێزبونی پەیوەندی خۆشەویستییان نییە، بەڵام کاتێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دوردەکەونەوە خۆشەویستی بە یەکتر دەدەن و پەیوەندییان بەهێزدەبێت.

*ئامانجی ژیان دەگۆڕێت
بەشێک لەو کەسانەی کە پەیوەندی خۆشەویستییان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەخەنەڕو ئامانجییان تەنیا سەرنجراکێشانی کەسانی چواردەورە، بەڵام بە دورکەوتنەوە لێی زیاتر ئامانجییان دڵخۆشی و بەختەوەرییە.

*زیاتر بایەخ بەیەکتری دەدەن

دورکەوتنەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هۆکارە بۆ ئەوەی زیاتر بایەخ بە یەکتر بدەن و کاتی زیاتر بۆ یەکتر تەرخان بکەن.

*هەست بە دڵخۆشی زیاتر دەکەن
چێژ وەرگرتن لە کاتەکانی پێکەوەبون هۆکارە بۆ ئەوەی هەست بە دڵخۆشی بکەن، بەڵام بەردەوام وێنەگرتنی ئەو کاتانەی پێکەوەن و بڵاوکردنەوەی تەواوی چالاکیەکان بۆ خەڵکی لەو هەستەیان دوردەخاتەوە.

 

سەرچاوە: thriveglobal

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved