23/6/2020 01:49 PM

شینبوونەوەی دەست و قاچ؛ هۆکار و چارەسەر

شینبونەوەی دەست و قاچ بریتییە لە گۆڕانی رەنگی دەست و قاچ لە رەنگی ئاساییەوە بۆ شینباو. زۆر هۆکارهەن کە دەبنە هۆی دروستبونی ئەم حاڵەتە، لەدرێژەدا ئاماژە بە بەشێکیان دەکەین و هەندێک لە چارەسەرەکانیش دەخەینە روو

هۆکارەکان:
*هەبونی کێشە لە گەیشتنی ئۆکسجین بۆ جەستە.
*مانەوە لە کەشی زۆر سارد.
*هەبونی گرفت لەدڵ، یان توشبون بەنەخۆشی دڵ.
*کەمی رێژەی ئۆکسجین لە خرۆکە سورەکانی خوێندا، یان کەمخوێنی.
*گرفت لە سییەکان کە بەهۆیەوە بڕی پێویست لە ئۆکسجین نەگات بە جەستە.

نیشانەکان:
*بونی ئازار لە سنگدا.
*هەناسەتەنگی و گرفتی هەناسەدان.
*لە هەندێک کەسدا دەبێتە هۆی بورانەوە و لەهۆشچون.
*ناو لەپی دەست و قۆڵەکان دەئاوسێن.
*شەکەتی و ماندوێتی.

چارەسەر:
چارەسەر بە پێی هۆکارەکانی ئەم نەخۆشییە دەگۆڕێت، ئەگەر بەهۆی سەرمابونەوە روبدات دەتوانیت لە رێگەی مەساجکردن چارەسەریبکەیت، ئەگەر چارەسەرنەبو لەکاتی بونی نیشانەکان و هەستکردن بە شینبونەوەی پەلەکان پێویستە راستەخۆ پەیوەندی بە پزیشکەوە بکرێت و چارەسەر وەربگیرێت.

 

سەرچاوە: healthline

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved