23/6/2020 01:51 PM

ئەپڵ لە ئینتەل جیا ئەبێتەوە

کۆمپانیا ئەپڵ پاش 15 ساڵ هاوکاری لەگەل کۆمپانیا ئەپڵ ئەم جار بە تەڵەزمەی ئەلەکترۆنی خۆی کە بەپێی ARM دیزاین کراوە، بەرهەمەکانی ئاراستە دەکات. "تین کۆک" ئەوەشی گوت کە ئەم کارە دەبێتە هۆی کەمکردنەەوەی ئاستی بەکارهێنای وزە. ئەم پرۆسیسەرە نوێیە کۆ کۆمپیتەرەکانی Mac دروستکراوە و پێشبینی دەکرێت کارکردێکی زۆر باشتریان هەبێت. یەکەم بەرهەمەکانی Mac  کە پرۆسیسەری ئەپڵ سیلیکۆنی لەسەر جێگیر کراوە تا کۆتایی ئەمساڵ دەناسندرێن.
پێشبینی دەکرێت گواستنەوەی تەواو بۆ ئەم پلاتفۆرمە لانی کەم ساڵی پێبچێت. یەکێک لە گرنگترین تایبەتمەندییەکانی ئەم جێگۆرکێیە. زیادبوونی ئەپڵەکانی "نیتیڤ"ـە بە iOS لەسەر سیستەمی MacOS.
ئەم کۆمپانیایە ئاپڵیکەیشنەکانی خۆی بۆ پستگیری لە پرۆسیسەرە نوێیەکان لە macOS Big Surـدا ئۆپدەیت دەکاتەوە و هیوادارە پەرەپێدەرانیش ئەم رێکارانە لەبەرچاو بگرن. "Craig Federighi"، جێگری بەشی ئەندازیاریی نەرمەواڵە بەڵێنی داوە کە پەرەپێدەران تەنها لە ماوەی چەند رۆژدا ئاپڵیکەیشنەکانیان بەپێی ئەم تەڵەزمە ئەلەکترۆنییە نوێیە بەڕۆژ بکەنەوە.
پرۆسیسەری ARMـی بەکارهاتوو لە Macـە نوێیەکاندا، زۆر کارامەترە بە شێوەیەک کە ئەپڵ بۆ نواندنی ئەم کارە نوێیە، فایلێکی 5 گێگابایتی PSD بە بێ هیچ کێشەیەک لەسەر ئەم پرۆسیسەرە نوێیە دابەزاند. جێی ئاماژەیە کە مایکرۆسۆفت خەریکی ئۆپدەیتی باکسی Office بۆ پرۆسیسەری ARMـە و بەرنامەی Word و Exell لە چوارچێوەی پلاتفۆرمی "نیتیڤ" هەر ئێستا لەبەر دەستە.

 

سەرچاوە: business

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved