23/6/2020 01:53 PM

باشترین فیلمەکانی نیکۆڵ کیدمان

نیکۆڵ کیدمان یەکێک لە ناسراوترین و خۆشەویستترین ئەکتەرەکانی هۆلیوودە کە لاینگرێکی زۆری هەیە لە سەرنسەری جیهاندا. ئەم ئەکتەرە ئۆسترالیاییە چالاکییەکانی خۆی ساڵی 1983 و بە فیلمی Bush Christmas دەست پێکرد و زۆر زوو توانی سەرنجی دەرهێنەرە گەورەکان بۆ لای خۆی رابکێشێت. هەر بۆیە تا ئێستا کۆمەڵێک بەرهەمی سەرنجڕاکێشی لە نیکۆڵ کیدمان تۆمار کراوە و لە دریژەدا چەند دانەیەکیان ئەخەینە روو.

The Others

بڵابوونەوە: 2001
IMDB: 7.6
شەری جیهانی دووەم کۆتایی هاتووە و گریس(نیکۆڵ کیدمان) و دوو مناڵاکەی لە ماڵێکی گەورە و سامناکدا چاوەڕێی گەڕانەوەی هاوسەرەکەی دەکات. منالاکەنا نەخۆشن و دەبێ لە بەرکەوتنیان لەگەڵ تیشکی راستەوخۆی خۆر بپارێزرێن؛ هەر بۆیە گریس چەند دانە خزمەتکار بۆ ئاگاداری لەم مناڵانە دادەمەزرێنێت. لێرەدایە کە هەندێک رووداوی سەیروسەمەرە و ترسناک ماڵ و حاڵ گریس تێک دەدەن. سەیر کردنی ئەم فیلمە لە کیس مەدەن.

The hours
بڵابوونەوە: 2002
IMDB: 7.5
The hours سەبارەت بە چیرۆکی ژیانی سێ ژنی جیاوازە کە سەرەڕای هەندێک جیاوازیی شوێن و کات، هەندێک هاوشێوەشن. نیکۆڵ کیدمان ئەم جارەیان رۆڵی "ڤیرجینیا وۆڵف"ـی نووسەری دیاری بەریتانی ئەگێڕێت. ڤیرجینیا خەریکی نووسینی رۆمانە نوێیەکەی خۆی واتە "خاتوو دەلەوی/ Mrs Dalloway"ـیە و لەهەمان کاتدا کۆمەڵێک کێشەی گەورە دەوریان گرتووە. پاش ماوەیەکی زۆر واتە لە ساڵی ١٩٥١ـدا دوو ژن بە ناوەکانی لارا(جولیان مۆر) و کلاریسا(مریل ستریپ) کتێبەکەی وۆلف دەخوێننەوە و واقعی ژیانی خۆیان لەو رۆمانەدا ئەدۆزنەوە. کیدمان بە نواندنە ناوازاەکەی خۆی لەم فیلمەدا توانی هەر سێ خەڵای ئۆسکار، گۆڵدن گڵاب و بفتا  دەستەبەر بکات.

Dogville
بڵاوبوونەوە: 2003
IMDB: 8.0
گەیشتینە یەکێک لە باشترین فیلمەکانی ئەم لیستە. داگڤیل ناوی شارێکی کوێستانی بچووکە کە خەڵکەکەی خەریکی ژیانی ئاسایی خۆیانن. شەوێکیان بێگانەیەکی سادە و دڵپاک بە ناوی گریس(نیکۆڵ کیدمان) بۆ رزگارکردنی گیانی پەنا دێنێتە بەر ئەم شارە و هەوڵ ئەدات خوو بە خەڵکی ئەم شارەوە بگرێت. بەڵام رەفتاری سادە و خۆمانەی گریس دەبێتە هۆی ئەوەی خەڵک بە سووک سەیری بکەن. ئەم فیلمە پڕناوەرۆکە دەبێ چەندین جار سەیری بکەیت.

 

سەرچاوە: theguardian

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved