ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی فیدڕاڵی عیراق بڕیاریدا نمره‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی نیوه‌ساڵی خوێندكارانی سێی ناوه‌ندی بۆ تاقیكردنه‌وه گشتییه‌كان پشتی پێببه‌سترێت و وه‌ك ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه گشتییه‌كان ئه‌ژمار بكرێت. ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له راگه‌یه‌نراوێكدا رایگه‌یاندووه: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی فیدڕاڵی عیراق له كۆبوونه‌وه‌ی خۆیدا بڕیاریدا نمره‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی نیوه‌ی ساڵی خوێندكارانی سێی ناوه‌ندی به نمره‌ی كۆتایی تاقیكردنه‌وه گشتییه‌كان بۆ ساڵی 2019-2020 پشتی پێببه‌سترێت و رێگه‌ش به خوێندكاران ده‌درێت له تاقیكردنه‌وه‌كانی خولی دووه‌م به‌شداری بكه‌ن و بۆ سه‌رجه‌م ئه‌و وانانه‌ی تێیدا كه‌وتوون تاقیكردنه‌وه ئه‌نجامبده‌ن. هه‌روه‌ها بڕیاردرا خوێندكارانی ده‌رنه‌چوو یان ئیكمال ده‌توانن به شێوه‌یه‌كی كراوه له ماوه‌ی سێ هه‌فته‌دا تاقیكردنه‌وه له‌و بابه‌تانه ئه‌نجامبده‌ن كه بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی وه‌زاری بڕیاری له‌سه‌ر دراوه، له‌وباره‌یه‌وه وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده رێنمایی به‌په‌له‌ی له‌سه‌ر ده‌رده‌كات. ئاماژه به‌وه‌ش كراوه كه پرسیاری تاقیكردنه‌وه‌كان كراوه ده‌بن و له‌لایه‌ن مامۆستایانی خوێندنگا‌و به‌گوێره‌ی كتێبی خوێندن داده‌نرێن. خاك - راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure