24/6/2020 11:41 AM

ژنان حەزیان لە پیاوی پشیلەدۆست نییە

ئەو پیاوانەی حەزیان لە پشیلەیە چانسێکی ئەوتۆیان بۆ راکێشانی سەرنجی خانمان نییە. ئەمە کورتەی توێژینەوەیەکە کە لەلایەن زانکۆی کلۆرادۆوە ئەنجامدراوە. توێژەران سەدان وێنەیان بە کۆمەڵێک ژن نیشان دا کە لەوێدا کەسێک لەگەڵ یا بەبێ پشیلە وێنەی تۆمار کردووە. وەڵامی ژنەکان ئەمەی خستۆتە روو کە پیاوانی پشیلەخۆشەویست کەمتر دەتوانن دڵی ژنان داگیر بکەن.
بە گوتە کارناسان ئەو پیاوانەی پشیلەدۆستن کەمتر خاوەنی تایبەتمەندیی پیاوانەن و زۆتر کەسانێکی گوێڕایەڵ و لەڕادەبەدەر هەستیارن و ئەم تایبەتمەندییانە بۆ ژنان سەرنجڕاکێشن نین.
لەم توێژینەوە نوێیەدا بەگشتی 708 ژنی تەمەن 18 بۆ 24 ساڵ بەشدارییان کردووە. بە گوتەی توێژەران، ئەنجامەکانی ئەم توێژینەوەیە لەوانەیە درئەنجامی فەرهەنگێکی سواوی زۆر کۆن بێت سەبارەت بە خاوەنی سەگ و پشیلە لە دەگوترێ ئەم جۆرە کەسانە زۆر هەستیارن و تایبەتمەندیی پیاوانەیان کەمە.
لە ساڵەکانی رابردوو چەندین توێژینەوە ئەنجامدراوە کە نیشان دەدا ئەو پیاوانەی پشیلەیان هەیە، بەپێچەوانەی ئەو شتەی وا خەڵک وێنای دەکەن، حەتمەن کەسانێکی خەمۆک و ئەوەی کە ئاژەڵێکی وەکو پشیلەیان هەیە  پەیوەندی بە تەنهابوون و شتی لەم چەشنەوە نییە.

 

سەرچاوە: CNN

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved