24/6/2020 11:44 AM

پۆلیسی ئەمریکا هاک کرا

گرووپی Anonymous بەچڕی هێرشیان کردە سەر سیستەمی زانیاریی پۆلیسی ئەمریکا و توانیان کۆمەڵێک زانیاریی نهێنی دەستەبەر بکەن.
ئەم گرووپە هەککەرە لەم چەند دەیەی رابردوودا زانیاریی گەورەی لە کۆمپانیا گەورەکان دزیەوە و ئەم هێرشەی ئێستا کردوویانەتە سەر پۆلیسی ویلایەتە یەکگرتووەکان، یەکێک لە گەورەترین هێرشە سایبەرییەکانە. ئاڵۆزییەکانی ئەم دواییانەی ئەمریکا سەبارەت بە رەگەزپەرەستی، هۆکاری چالاکبوونەوەی ئەم گرووپە بووە، بە شێوەیەک کە لەم دواییانەدا چالاکیی ئەم گرووپە لە سۆشیاڵ میدیادا زیادی کردووە و پێشبینی ئەوەی کە هێرش بکەنە سەر پێکهاتەی حکومەتی ئەمریکا زۆر دوور لە چاوەڕوانی نەبوو.
هەینی رابردوو کە لە ئەمریکا بە ناوی رۆژی Juneteenth ناسراوە، گرووپێک لە چالاکانی مەدەنی بە ناوی Distributed Denial of Secrets، کۆمەڵێک زانیاری بە قەبارەی 269 گێگابایتی بڵاو کردەوە کە بریتی بوون لە ئیمەل، نامەی دەنگی و وێنەیی و بەڵگەی سیخۆڕیی پۆلیسی ئەمریکا. کۆی ئەو بەڵگانەی بڵابوونەوە زیاتر لە یەک ملیۆن بەڵگەیە. هاوسەرۆکی DDOSecrets دەڵێ ئەم بەڵگانەی لەلایەن Anonymous گەیشتۆتە دەستمان.
ئەوەتان لە یاد بێ کە پێکهاتەی گرووپی Anonymous بێ رێبەرە و ئەم هەلە بۆ هەر هەککەرێک دەرەخسێنێت کە خۆی وەک ئەندامی ئەم گرووپە پێناسە بکات. گرووپی DDOSecrets لە بڵاوکردنەوی ئەو زانیاریانەی کە Anonymous دەستەبەری کردوون، خۆی لە بڵاوکردنەوەی زانیاری تاکەکەسی و بانکی بەرپرسانی پۆلیس نەپاراست. ئەوان دەڵێن خەڵک حەزیان لە زانینی ئەم شتانەیە و هەستیارن. لەکۆتاییدا جیا لە ئامانج و شێوەی بڵابوونەوەی زانیارییە هاک کراوەکانی پۆلیس، دەکرێ ئەم رووداوە بە گەورەتری چالاکیی گرووپی Anonymous لە ئەمریکا لە پاش هاکە مێژووییەکەی ساڵی 2011 بهێنینە ئەژمار، کە لەوێدا "جێرمی هامۆمد"، زانیاریی بەرپرسانی یاسادانەری بۆ پشتیوانی لە بزووتنەوەی وال‌ستریت دزی و بڵاوکردەوە.

 

سەرچاوە: Forbes

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved