25/6/2020 02:30 PM

لە یاریی داهاتوودا دوو یاریزانی لەگەڵ نابێت

شەوی رابردو لە یارییەكانی هەفتەی 31ی خولی یانەكانی ئیسپانیا یانەی ریاڵ مەدرید سەركەوتنێكی گرنگی بەسەر یانەی ریاڵ مایۆركا بەدەستهێنا، بەڵام لە تواناكانی دو یاریزانی یانەكەیان بێ بەش بون بۆ یاریی داهاتوی یانەكە.
بڕیارە لە ركابەرییەكانی هەفتەی 32ی خولی یانەكانی ئیسپانیا یانەی ریاڵ مەدرید بەرامبەر یانەی ئیسپانیۆل یاریی بكات و بۆ ئەو یارییەش بەهۆی سزای ڕاگیرانەوە زیدان لە تواناكانی لۆكا مۆدریچ و نێرلاند مێندی بێبەش دەبێت.
هۆكاری ڕاگیرانی ئەم دو یاریزانە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە لە یارییەكەیان بەرامبەر یانەی ریاڵ مایۆركا كارتی زەردیان پێدرا و ژمارەی كارتە كەڵەكەبوەكانیان بۆ پێنج كارت بەرزبۆتەوە و بەم هۆیەشەوە ناتواننن بۆ یاریی داهاتوی یانەكەیان ئامادەبن.
ئامادەنەبونی ئەم دو یاریزانە لە یاریی داهاتوی یانەكە، كێشەیەكی ئەوتۆ بۆ زیدان دروستناكات، چونكە كاسیمێرۆ دەگەرێتەوە بۆ یاریكردن و مارسێلۆش ئامادەی یاریكردنە بۆ ئەوەی جێگەی مێندی بگرێتەوە.

 

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved