25/6/2020 02:37 PM

باشترین فیلمەکانی گری ئۆڵدمان

گری ئۆڵدمان ئەکتەر و دەرهێنەری ئینگلیزییە کە لاینگرێکی زۆری لە هۆلیووددا هەیە. ئەو چالاکییەکانی خۆی لە بواری سینەمادا ساڵی 1982 و بە دەورگێڕان لە فیلمی Rememberanceـدا دەست پێکرد و 35 ساڵ دواتر بە دەورگێڕانێکی پرۆفیشناڵ لە فیلمی The Darkest Hourـدا توانی هەر سێ خەڵاتی ئۆسکار، گۆڵدن گڵاب و بفتا دەستەبەر بکات. ئۆڵدمان لەو ئەکتەرانەیە کە لە رۆڵە کورتماوە و لاوەکییەکانیشدا زۆر سەرنجڕاکێش دەردەکەوێت. لە درێژەدا لەگەڵ چەند دانە لە فیلمەکانی ئاشنا دەبین.

Meantime
بڵابوونەوە: 1983
IMDB: 7.2
کالین(تیم راس) گەنجێکە کە لە بواری زەینییەوە کەمی هەیە و لەگەڵ خێزانەکەی لە ماڵێکی بچووکدا دەژین. ئەو و براکەی(فیل دانیەڵز) هەموو رۆژێک ئەبێت بە شەڕیان؛ تا ئەوەی پێشنیارێکی کاری لە لایەن ماڵی پووریەوە ئاراستە کالین ئەکرێت. لێرەدایە کە ئێرەبردن هەموو زەین و بیری "مارک" دادەگرێت و هەر ئەوەش دەبێتە هۆی کۆمەڵێک رووداوی کۆمیدی. گری ئۆڵدمەن لەم فیلمەدا رۆڵی کوڕە جیرانە نەگونجاوەکەی ماڵی کالین ئەگێڕێت و هەوڵ ئەدات لەگەڵی ببێت بە هاوڕێ.

Immorral Beloved
بڵابوونەوە: 1994
IMDB: 7.4
ئەم فیلمە لە ڕاستیدا بەشێک لە ژیانی مۆسیقاری بەناوبانگی ئەڵمانی واتە "لۆدۆیگ فان بیتهۆڤن" و ملمانێ ئازاردەکاری لەگەڵ کێشەی کەڕبوون دەگێڕێتەوە. پاش کۆچی دوایی بیتهۆڤن(گری ئۆڵدمان) لە ساڵی 1827ـدا، هاوکارەکەی واتە شیندلێر، شوێن ژنێک دەکەوێت کە لە نامەکانی لۆدۆیگدا وەکوو خۆشەویست یادی لێ کراوە. پاش دۆزینەوەی وڵامی ئەم پرسیارانە لەلایەن شیندلێرەوە، چاومان بە کۆمەڵێک "فلاش بەک" دەکەوێت کە نیشان دەدات بیتهۆڤن چۆناوچۆن لە گەنجێکی بزۆزەوە بۆتە مۆسیقارێکی ناوازە.

Bram Stokers Dracula
بڵابوونەوە: 1992
IMDB: 7.4
ولاد دراکۆلا(گری ئۆڵدمان) هاووڵاتییەکی بەجەرگی خەڵکی رۆمانییە کە بەشدار دەبێت لە شەڕی تورکەکاندا. ئەو پاش گەرانەوە بۆ ماڵ تێدەگات کە هاوسەرەکەی واتە ئەلیزابێت خۆی کوشتووە. ولاد ئیمانی خۆی لە دەست دەدات و دەبێت بە یەکێک لە خوێنمژترین دێوەزمەکانی سەدە. ئەو پاش ماوەیەک تێدەگات کە رۆحی هاوسەرەکەی لە ناخی ژنێکدا بە ناوی "مینا" زیندوو بووەتەوە و هەر بۆیە بەپەلە بەرەو لەندەن دەڕوات. بەڵام لەوێش دەست دەکات بە کاولکاری.

 

سەرچاوە: Goldderby

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved