25/6/2020 09:40 PM

وادەی بەرهەمهێنانی ڤاكسینی دژی كۆرۆنا راگەیەنرا

رێكخراوی تەندروستی جیهانی دووپاتیدەكاتەوە كە پێشبینی دەكەن لە ماوەی ساڵێك یان كەمتر ئەگەر پرۆسەی گەشەپێدانەكە خێراتر بكرێت ڤاكسینێكی سەركەوتوو لەدژی ڤایرۆسی نوێی كۆرۆنا بەرهەمبهێنرێت.

تیدرۆس ئادهانۆم گیبریسۆس بەڕێوەبەری گشتی رێكخراوی تەندروستی جیهانی لەمیانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، هیوادارن لەماوەی ساڵێكدا ڤاكسینی دژی ڤایرۆسەكە بەرهەمبهێنرێت، ئەگەر هەوڵەكان بۆ بەرهەمهێنانەكەی خێراتر بكرێن، لەوانەیە دوو مانگ كەمتر لەو وادەیە ئامادەبكرێت.

گیبریسۆس جەختیش دەكاتەوە كە پێویستە  ڤاكسێنێكی سەركەوتوو لەسەر ئاستی جیهاندا بەرهەمبهێنرێت، ئاماژە بەوەش دەكات كە رێكخراوەكەیان لەدوای بەردەستبوونی ڤاكسینەكە، چوارچێوەیەكیان بۆ دابەشكردنی رێكخستووە، بەرنامەكەشیان لەسەر ئاستی جیهاندا پێویستی بە پشتگیری سیاسی هەیە. 

ئەو وتانەی گیبریسۆس لەكاتێكدایە مەترسی زۆر هەیە كە وڵاتە پێشككەوتووەكان، بەتایبەتی ولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا قۆرخی ئەو بڕە زۆرەی دەرمان و ڤاكسینی دژە ڤایرۆسی كۆرنا بكات و نەگاتە دەست وڵاتە هەژارەكان و لەو دەرمان و ڤاكسینانە بێبەش بكرێن.

پێشتر رێكخراوی تەندروستی جیهانی جەختی كردبووەوە كە 141 جۆر ڤاكسینی دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ئێستادا بەرهەمهێنراوە، بەڵام 20 جۆر لەو ڤاكسینانە لە قۆناغی تاقیكردنەوەدان و بۆ توشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا بەكاردەهێنرێن.

خاك - ئاژانسەكان




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved