وه‌زاره‌تی په‌روه‌ده‌ی عیراق بڕیاریدا 10 نمره ببه‌خشرێته خوێندكارانی پۆله كۆتا‌و ناكۆتاكان. وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده فیدڕاڵی له راگه‌یه‌نراوێكیدا رایگه‌یاندووه، به‌كۆی ده‌نگ بڕیاردرا 10 نمره بخرێته‌سه‌ر هه‌موو وانه‌یه‌ك له‌و وانانه‌ی كه خوێندكاران تاقیكردنه‌وه‌ی نیوه‌ی ساڵ و كۆرسی یه‌كه‌میان تێدا ئه‌نجامداوه، بڕیاره‌كه هه‌موو پۆله‌كان له (پێنجی سه‌ره‌تاییه‌وه تا پێنجی ئاماده‌یی) و (هه‌موو لقه‌كان و په‌یمانگاكان) و (پۆله كۆتا‌و ناكۆتاكان) ده‌گرێته‌وه. له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووشه: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هه‌ڵسه‌نگاندن و تاقیكردنه‌وه‌كان راسپێررداوه میكانیزم بۆ جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه ده‌ستنیشان بكات. وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده جه‌ختیشی كردۆته‌وه كه تاقیكردنه‌وه گشتییه‌كانی پۆلی شه‌شه‌می ئاماده‌یی له واده‌ی دیاریكراودا ئه‌نجامده‌درێت. خاك - راگه‌یه‌نراوی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عیراق
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure