27/6/2020 03:17 PM

کاتی بەڕێوەچوونی یاریی نێوان یانەکانی ئەوروپا

بە فەرمی یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا "یوێفا" كاتی دەستپێکردنی دوەمین پاڵەوانیەتی خولی نەتەوەکانی ئەوروپای دیاریی کرد و بریارە یارییەکانی قۆناغی یەکەمی ئەو خولە لە  مانگی نۆی ئەمساڵ دەستپێبكات.
ماڵپەری فەرمی یوێفا ئاشكرایكردوە دوای ئەنجامدانی كۆبونەوەیەك لەگەڵ نوێنەری هەڵبژاردەكانی ئەوروپا بڕیاریدرا لەسەر ئەوەی کە یارییەکانی خولی نەتەوەکانی ئەوروپا لە مانگی نۆی ئەمساڵ دەست پێ بکات و تا مانگی یانزە بەردەوام بێت.
بە پێی بڵاوكراوەەكەی یوێفا یارییەکانی قۆناغی یەکەم لە رێکەوتی 3 تاوەکو 8ی مانگی نۆ دەبێت و لە 10 و 11 و 13 و 14ـی مانگی 10 چەند یارییەکی دیکە دەکرێن و دواتریش یارییەکانی دیكە لە مانگی 11 ئەنجامدەدرێن.
یارییەكانی خولی نەتەوەكانی ئەوروپا كە بە نەیشن لیگ ناسراوە، ئەمە پاڵەوانێتیی دوەمیەتی كە ئەنجام دەدرێت، كە هەڵبژاردەی پورتوگال نازناوی یەكەمین پاڵەوانێتی خولی نەتەوەكانی ئەوروپای بۆ خۆی برد.

 

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved