28/6/2020 03:31 PM

رەنگی زمان چ نهێنییەک لە تەندروستیت ئاشکرا ئەکات؟

کاتێک توشی نەخۆشی یان گرفتێکی تەندروستی دەبیت، جەستەت بەچەند رێگەیەک ئاماژەت دەداتێ و ئاگادارت دەکاتەوە، هەربۆیە گرنگە ئەو ئاماژانە فەرامۆش نەکەیت، ماڵپەڕی برایتساید ئەو کێشانەی بڵاوکردوەتەوە کە جەستەت لەڕێگەی زمانتەوە پێتدەڵێت.

* رەنگی شلیکی

رەنگە نیشانەی ئەوەبێت جەستەت بەبڕی پێویست ڤیتامین بەدەستناهێنێت، ئەگەر زمانت هاوشێوەی شلیک سوربو واتە ئاسن یان ڤیتامین B12 کەمە، لە هەندێک حاڵەتیشتدا ئازاری زۆری دەبێت کە خواردنەوەی گەرم یان تیژ دەخۆیت، پێویستە سەردانی پزیشک بکەیت و سیستمی خۆراکیت رێکبخەیت.


* پەڵەی قاوەیی یان رەش
لەئەنجامی جگەرەکێشان یان خواردنەوەی رێژەیەکی زۆر لە قاوە و چا دروستدەبێت، زۆرکات بۆنی دەم ناخۆشدەبێت، لەمحاڵەتەدا پێویستە دەستبەرداری خوە خراپەکان ببیت و رۆژانە ددان و زمانت بشۆیت.


* رێژەیەکی زۆر لە پەڵەی سپی
بەهۆی هەوکردنەوە دروستدەبێت، لەئەنجامی چەند شتێکی جیاواز، وەکو خواردنی "ئەنتیبایۆتیک"، شەکرە، لاوازی سیستمی بەرگری جەستە، یان بەرزی فشاری خوێن، پێویستە پزیشک ببینیت.


* شەقبونی زمان
بەهۆی زیادبونی تەمەنەوە رودەدات، بەگشتی جێی مەترسی نییە، بەڵام ئەگەر ددانەکانت نەشۆیت دەکرێت بەهۆی کۆبونەوەی بەکتریا ببێتە هۆی هەوکردن و دروستبونی ئازار.


* پەڵەی بچوکی سپی
زۆرکات بەهۆی هەستیاری یان جگەرەکێشانەوە دروستدەبێت، بەڵام ئەگەر بۆ چەند هەفتەیەک وەکو خۆی بو و لانەچو، پێویستە پزیشک ببینیت.


* پەڵەی سور یان بڵق
ئاساییە ئەگەر بۆ ماوەی چەند رۆژێک بێت و دیار نەمێنێت، بەڵام ئەگەر بۆماوەیەکی زۆر لانەچو پێویستە پزیشک ببینیت، رەنگە ئاماژە بێت بۆ نەخۆشیەکی مەترسیدار یان شێرپەنجە.

 

سەرچاوە: brightside

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved