28/6/2020 03:34 PM

پێکهاتەی یاری ئەمشەوی ریاڵ مەدرید و ئیسپانیۆڵ

لە چوارچێوەی یارییەكانی هەفتەی 32ی خولی یانەكانی ئیسپانیا ئەمشەو لە یارییەكی گرنگ و بەهێزدا یانەی یاڵ مەدرید دەبێتە میوانی یانەی ئیسپانیۆل و یارییەكەش كاتژمێر 11:00 شەو بە كاتی باشووری كوردستان بەڕێوەدەچێت.
دوێنی بەرپرسانی یانەی ئیسپانیۆل راهێنەری یانەكەیان دورخستەوە بە بیانوی خراپی ئەنجامەكانی یانەكەوە، كە لە كۆتا پلەی ریزبەندی خولەكەدان و لەم وەرزەدا ئەمە جاری چوارەمە راهێنەر دەگۆڕن.
ئەم یارییە بۆ ریاڵ مەدرید گرنگی خۆی هەیە، چونكە یانەی بەرشەلۆنە كەوتە داوی یەكسانبونە و دو خاڵی گرنگی لەدەستداوە و بە جیاوازی تەنها یەك خاڵ لەگەڵ یانەی شاهانە پێشەنگی یانەكانی ئیسپانیای گرتوە، ئەگەر بێتو یانەی ریاڵ مەدرید لە یارییەكەی ئەمشەودا سەركەوتن تۆمار بكات بە جیاوازی دو خاڵ لە بەرشەلۆنەی ركابەری دوردەكەوێتەوە.
بۆ ئەم یارییەش رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی پێكهاتەی چاوەڕوانكراوی هەردو یانەی ئاشكراكردوە 

پێکهاتەی ریاڵ مەدرید
گۆڵپارێز.. کۆرتوا.
بەرگری.. ڤاران، رامۆس، مارسێلۆ، کارڤاخال.
ناوەند.. ڤاڵڤێردی، کاسێمیرۆ، کرۆس.
هێرشبەر.. هازارد، كەریم، ئەسێنسیۆ.

پێکهاتەی ئیسپانیۆل
گۆڵپارێز..دیێگۆ لۆپێز.
بەرگری.. کابریرا، پیدرۆسا، بێرناردۆ، لۆپێز.
ناوەند.. مارک رۆکا، داڤد لۆپێز، ئیمباربا، داردێر، وی لی.
هێرشبەر: رائول دی تۆماس.

 

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved