29/6/2020 03:50 PM

رجیمی "هێلکەی کوڵاو"

ئەو کەسانەی ئارەزوی ئەوە دەکەن کێشی جەستەیان دابەزێنن رجیمی جیاواز پەیڕەو دەکەن بۆ ئەوەی لاواز ببن، "رجیمی هێلکەی کوڵاو" یەکێکە لە باشترین جۆرەکانی رجیم و کێشی جەستە دادەبەزێنێت. رژیمی هێلکەی کوڵاو، ئەو رجیمەیە کە لە ژەمەکاندا هێلکە یان ئەو خۆراکانە دەخۆیت کە دەوڵەمەندە بە پرۆتین، بێ ئەوەی ئەو روەکانە بخۆیت کە نیشانستەی تێدایە، لەگەڵیدا رۆژانە یەک یان دو میوە بخۆیت کە کاربۆهیدراتی تێدا نەبێت. ئەو کەسانەی ئەم رجیمەیان داناوە ئاماژە بەوەدەکەن ئەم سیستمە کاربۆهیدراتی کەمی تێدایە و یارمەتیت دەدات لە دو هەفتەدا زیاتر لە 10 کیلۆ دابەزێنیت.

رجیمی هێلکەی کوڵاو چۆنە؟
*هەڵبژاردنی خواردنی دیاریکراوە لە ژەمەکان، بەمەرجێک لە نێوان ژەمەکان هیچ سوکە ژەمێک نەخورێت.
*بۆ ژەمی بەیانیان لانیکەم دو هێلکەی کوڵاو بخۆ، بەڵام ئەو سەوزەواتانەی لەگەڵ نەبێت کە نیشاستەی تێدایە، دەتوانیت لەگەڵ میوەیەک بیخۆیت کە کاربۆهیداتی کەمبێت وەکو ترێ.
*بۆ ژەمی نیوەڕۆ و ئێوارە بەهەمان شێوە سەوزەی کەم نیشاستە بخۆ، یان هێلکە، یان ئەو خۆراکانەی پرۆتینی تێدایە وەکو ماسی و مریشک.
*بۆئەوەی رجیمەکەت ئەنجامێکی خێرا و باشی هەبێت باشترە وەرزشی لەگەڵدا بکەیت وەکو رۆیشتنی کەمێک خێرا، یان پاسکیلسواری، بۆ ماوەی چەند هەفتەیەک لەسەری بەردەوامبە و لەکاتی خۆیدا ژەمە خۆراکیەکانت بخۆ و بەتەواوی پێوەی پابەندبە.

ئەو خۆراکانەی دەتوانیت لەم رجیمەدا بیخۆیت:
- هێلکە: بە کوڵاوی، زەردێنە و سپێنەکەی.
- پرۆتین: وەکو مریشک، ماسی، گۆشت.
- ئەو خۆرانەی نیشاستەی تێدا نییە: سپێناغ، برۆکلی، بیبەر، تەماتە، سڵق، جەرجیر، کوولەکە.
- ئەو میوانەی کاربۆهیداتی کەمە: لیمۆ، پرتەقاڵ، شوتی و ترێ.
- چەوری و زەیت:  زەیتی گوێزهندی، کەرە، مایۆنیز، بەڵام بە رێژەیەکی کەم.
- بەهارات: سیر، کەرەوزی هاڕاو، زەردەچەوە، بیبەر، رۆزماری، مەردەقۆش

 

سەرچاوە: healthline

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved