29/6/2020 03:57 PM

ئەستێرەیەکی ریاڵ ئەگوازرێتەوە بۆ ئینتەرمیلان

راپۆرتی رۆژنامەكانی ئیتاڵیا لە ژمارەی ئەمرۆیاندا وادەی پەیوەندیكردنی ئەستێرەیەكی یانەی ریاڵ مەدرید ئیسپانیان بە یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵییەوە ئاشكراكرد.
راپۆرتی رۆژنامەكانی ئەوروپا لە چەند رۆژی رابردودا دەنگۆی ئەوەیان بڵاوكردۆتەوە كە ئەشرەف حەكیمی یاریزانی یانەی ریاڵ مەدرید كە بەخواستن یاریی بۆ یانەی بڕوسیا دۆرتمۆند دەكات بۆ ركابەرییەكانی وەرزی داهاتو دەچێتە یانەی ئینتەرمیلانی ئیتاڵی.
یانەی بڕوسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی بە شێوەیەكی فەرمی ڕایگەیاند دوای دو ساڵ یاریكردن بۆ یانەكەیان ئەشرەف حەكیمی ماوەی گرێبەستەكەی كۆتایهاتوە و بۆ یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی دەگەڕێتەوە.
تۆڕی سپۆرت میدیا سێت لە هەوأڵێكیدا ئاشكرایكردوە، كە رۆژی سێ شەممە ئەشرەف حەكیمی دەگاتە شاری میلانۆ لە پێناو ئەنجامدانی پشكنینی پزیشكی یانەی ئینتەرمیلانی ئیتاڵی و واژۆكردنی گرێبەستەكەی لەگڵ ئەو یانەیە ئیتاڵیە.
وەك رۆژنامەكان باسی لێوە دەكەن گرێبەستی ئەو یاریزانە لەگەڵ ئینتەر میلان بە بەهای 40 ملیۆن یۆرۆیە لەگەڵ 5 ملیۆن یۆرۆ كە وەك پاداشت بە یاریزانە دەدەرێت لە كاتی بەدەستهێنانی نازناوەكاندا.
گرێبەستی حەكیمی لەگەڵ یانەی نێراتزۆری بۆ ماوەی پێنج ساڵ دەبێت و موچەی ساڵانەی یاریزانەكەش 5 ملیۆن یۆرۆیە.

 

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved