29/6/2020 03:58 PM

خراپترین فیلمەکانی براد پیت

براد پیت یەکێکە لە باشترین ئەکتەرەکانی هۆلیوود و بەشدارین چەندین فیلمی کردوە و تەنانەت خەڵاتی ئۆسکاری دەستەبەر کردووە. بەڵام هەموو فیلمەکانی هاوشێوەی یەک سەرکەوتوو نین و هەندێک لە فیلمەکانی بە خراپترین فیلم دێنە ئەژمار. بەشێک لە شارەزایانی فیلم پێیان وایە فیلمەکە باشتر دەبو ئەگەر براد پیتی تێدا نەبوایە.

Cutting Class
فیلمێکی کۆمیدی و ترسناکە، رۆڵەکەی براد پیت ترسناک بو، بەیەکێک لەخراپترین فیلمەکان دادەنرێت، هەندێک کەس پێیان وایە هۆکارەکەی ئەوەبوە براد پیت ئەزمونی تەواوی لەنواندن نەبوە.

Burn After Reading
برد پیت کەسایەتی رۆڵەکەی کوشتوە و شارەزایانی بواری فیلم پێیان وایە نەیتوانیوە رۆڵەکەی باش ببینێت.

Mr & Mrs Smith
کە سەرەتای دەستپێکی پەیوەندی ئەنجیلینا جولی و براد پیت بو، دەنگۆی ئەوە بڵاوبوەوە بەهۆی ئەم فیمەوە براد پیت خیانەتی لە جێنیفەر کردوە و پەیوەندی لەگەڵ ئەنجیلینا جولی داناوە، ئەمەش وایکرد بینەری فیلمەکە زۆر کەم بێت و لە بۆکس ئۆفیس داهاتی نەبێت.

The Counselor
بەشێوەیەک شکستی هێنا کەرەنگە تائێستا ناوی فیلمەکەشت نەبیستبێت، بەشێوەیەک بو کە براد پیتیش نەیتوانی فیلمەکە رزگار بکات و بینەری بۆ کۆبکاتەوە، لەراستیدا هەر پێویست نەبو بەشداریبکات.

Cool World  
نەک تەنیا براد پیت، بەڵکو تەواوی ستافەکە نەیانتوانی رۆڵەکەیان باش ببینن.

 Johnny Suede
رەنگە ئەگەر خۆت بیبینیت تێبگەیت لەوەی فیلمەکە چەند خراپە و براد پیت چۆن تێکیداوە، باشتر بو لەسەرەتاوە بڵێ بەشداریناکەم.

The Mexican
تەواوی فیلمەکە خراپ بو، چیرۆکەکەی، سکرێپتەکەی و نواندنەکەی.

By The Sea
کەلەلایەن ئەنجیلینا جولی کاری دەرهێنانی بۆ ئەنجامدرا، بە دڵنیایی براد پیت لەبەر ئەنجیلینا بەشداری کرد،  بەڵام چونکە پەیوەندی ئەو دوانە لەلایەن هەوادارانەوە پەیوەندیەکی خراپ بو، فیلمەکە سەرکەوتو نەبو، باشتر دەبو ئەکتەرێکی دیکە رۆڵی بیبینیایە لەبری براد پیت.

 

سەرچاوە: republicworld

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved