30/6/2020 01:34 PM

خاڵە گرنگەکانی ژیانی هاوبەشی

لەپەیوەندی دەستگیرانداریدا ناتوانیت بەتەواوی کەسایەتی راستەقینەی بەرامبەرەکەتت بناسیت تا ئەوکاتەی ژیانی هاوسەرگیری پێکدەهێنیت. لەوانەیە ئەمەش ببێتە هۆی ئەوەی  لەسەرەتادا چەند ناکۆکیەک روبدات لە نێوانتان.بەپێی توێژینەوەیەک %27ی هاوسەران لە ساڵی یەکەم جیادەبنەوە و %34 لە ساڵی دوەم، هەربۆیە دەتوانیت چەند رێنماییەک جێبەجێبکەیت بۆئەوەی لەسەرەتای ژیانی هاوسەرگیری لە کێشە دوربکەویتەوە.

*رێگە مەدەن کەسی دیکە دەستوەربداتە کێشەکانتەوە
هەمو دایک و باوکێک باشترینی دەوێت بۆ منداڵەکەی، بەڵام کاتێک دەستوەردەدەنە کێشەی منداڵەکانەوە زۆر کات گرفتەکان قوڵتر دەبنەوە، هەربۆیە خۆتان کێشەکان چارەسەربکەن بێئەوەی کەسی دیکە تەداخول بکات.

*کەسایەتی یەکتر قبوڵبکەن
یەکێک لە خراپترین ئەو شتانەی هاوسەران دەیکەن لە ماوەی دەستگیرانداری نواندن دکەن و کەسایەتی راستەقینەی خۆیان دەشارنەوە، بەڵام لە ماوەی هاوسەرگیری کەسایەتی راستەقینەی خۆیان نیشان دەدەن، هەربۆیە ئەمەش زۆر کات گرفت دروستدەکات، پێویستە لەسەرەتاوە کەسایەتی راستەقینەی خۆتان نیشان بدەن و کەسایەتی یەکتر قبوڵبکەن.

*راستگۆ بە
راستگۆیی پەیوەندی هاوسەرگیری بەهێزدەکات، رەنگە پێتوابێت ئەگەر هەندێک راستی بدرکێنیت هاوسەرەکەت نیگەران دەبێت، بەڵام کاتێک راستیەکان دەڵێیت هاوسەرەکەت دەزانێت متمانەت پێی هەیە هەربۆیە پەیوەندیتان زیاتر لەیەکتر نزیک دەبێتەوە.

*داوای لێبورد بکە
کاتێک هەڵەیەک دەکەیت قبوڵی بکە و داوای لێبوردن بکە، ئەمەش یارمەتی بەرامبەرەکەت دەدات هەمان شت بکاتەوە کاتێک هەڵە دەکات.

*لە بێدەنگی دور بکەوەرەوە
یەکێک لەو هۆکارانەی کێشە لای هاوسەران دروستدەکات هەڵبژاردنی بێدەنگی و دەرنەبڕینی هەستەکانە. هەر بۆیە بەردەوام هەستەکانت دەربخە بۆئەوەی بەرامبەرەکەت هەست نەکات کەسێکی بێ بایەخە لای تۆ.

 

سەرچاوە: marriage

خاک _ پشکۆ کاەمەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved