30/6/2020 01:35 PM

میسی: با نیمار بگەڕێتەوە

راپۆرتی رۆژنامەكانی ئەكرۆی ئیسپانیا ئاشكرایانكردوە كە لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی و یاریزانی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لە هەوڵوێستی گواستنەوەی نیمار پاشگەز نەبۆتەوە و جارێكی دیكە فشارەكانی بۆ سەر كاربەدەستانی یانەكەی دەستپێكردۆتەوە.
سەرچاوەكان باس لەوە دەكەن لە ئێستای نێو ماڵی بەرشەلۆنە كە شپەرزییەكی زۆری پێوە دیارە بەهۆی لەدەستدانی پێشەنگی لا لیگا، مێسی لە نێو هەناوی ئەو ناڕەزاییانەدا جارێكی دیكە مەلەفی نەیمار بۆ یانەكەی زیندو دەكاتەوە.
لیۆنەل پێیوایە كە بەم پێكهاتەیەی ئێستاوە ناتوانن بەردەوام بن لە مللانێ كردن بۆ بەدەستهێنانی نازناوەكان و گەڕانەوەی نەیماریش بۆ یانەی بەرشەلۆنە بە تاكە چارەسەری گونجاو دەزانێت.
ساڵی رابردو یانەی بەرشەلۆنە تا كۆتایی هاتنی بازاڕی گواستنەوەی هاوینەی یاریزانان لە هەوڵەكانی بەردەوام بو بۆ گەڕانەوەی نییمار، بەڵام سەركەوتو نەبون و لە ئێستاشدا پلانی یانەكە ئاشكرا نیە بۆ گواستنەکانی هاوینە، هەربۆیە مێسی دەیەوێت لە ئێستاوە فشار بخاتە سەر یانەكەی بۆ ئەوەی بە زوی گواستنەوەی ئەو یاریزانە بۆ یانەكە یەكلابكەنەوە.

 

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved