1/7/2020 03:53 PM

پیاوانیش حەزیان لێیە

زۆرێک لە رەفتار و هەڵسوکەوتەکان هەیە کە وا ناویان دەرکردوە کچانە بن و تایبەت بن بە خانمان، بەڵام تەواوی ئەو رەفتارنە تایبەت نین بە خانمان و پیاوانیش زۆر کات بەنهێنی حەزیان پێیەتی، ماڵپەری برایتساید چەند رەفتارێکی بڵاوکردوەتەوە کە پیاوان بە نهێنی دەیکەن.

* حەزیان لە قسەوقسەڵۆک هەیە و لەناو خۆیان باسی کەسانی چواردەوریان دەکەن.
* ئارەزویان لە بازاڕکردن و جل کڕینیش هەیە.
* بایەخ بە پێستیان دەدەن و جار جارە ماسکی سروشتی بەکاردەهێنن.
* بەرهەمە جوانکاریەکانی خانمان بەکاردەهێنن وەکو شامپۆ و جێڵ و کرێم.
* تەماشای فیلمە کۆمیدی و رۆمانسیەکان دەکەن و جار جاریش لەگەڵیدا دەگرین.
* هەندێک جار زیاتر لە خانمان بایەخ بەوێنە گرتن دەدەن.
* ئارەزو دەکەن لە کاتی خۆشتن گۆرانی بڵێن و شانەکەیان وەکو مایک بەکاردەهێنن.
* رەنگە دانی پێدا نەنێن، لەباوەشکردن وایان لێدەکات زیاتر هەست بە متمانە بکەن و خۆشییان پێدەبەخشێت.

سەرچاوە: brightside

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved