4/7/2020 12:57 PM

باشترین فیلمەکانی "توبی مەگوایر"

توبی مەگوایر یەکێک روخسارە دیارەکانی سینەمای هۆلیوودە کە زۆتر بەهۆی رۆڵگێڕان لە زنجیرە فیلمەکانی "پیاوی جاڵجاڵۆکەیی"ـدا بەناوبونگ بووە. بەڵام لەوانەیە وا باشتر بێت کە بزانن ئەم ئەکتەرە چالاکییە پرۆفیشناڵەکانی خۆی لە ساڵی 1989ـەوە واتە 13 ساڵ بەر لەوەی یەکەم بەشی زنجیرە فیلمی "Spiaderman/ پیاوی جاڵجاڵۆکەیی" بڵابێتەوە، دەست پێکردووە. توبی تا ئێستا لە زیاتر لە 50 فیلم و زنجیرە درامادا رۆڵی گێڕاوە و 8 خەڵاتی جۆربەجۆری پێشکەش کراوە. لەم بابەتەدا ئاماژە بە چەند فیلم دەکەیەن کە ئەم ئەکتەرە خۆشەویستە هۆلیوودییە رۆڵی تێیاندا گێڕاوە.

The Ice Storm
بڵابوونەوە: 1997
IMDB: 7.4
بنەمالەی "هوودز" بنەماڵەیەکی ئاسایی لە چینی مامناوەندی کۆمەڵگایە کە هەر کام لە ئەندامەکانی سەرقاڵی بابەتگەلی دەروونی و سۆزدارانەی جیوازن. ئەم خێزانە چوا کەسییە پاش ماوەیەکی زۆر لە رۆژی شوکرانەبژێریدا لە دەوری یەک کۆ دەبنەوە بەڵام زۆری پێ ناچێت کە باس و ململانە لە ماڵەوە پەیدا دەبێ و ژیانیان لێ تاڵ ئەبێت. ئەم دۆخە درێژەی دەبێت تا ئەوەی کە شارەکە دەکەوێتە بەر گەردەلوولێک لە سەهۆڵ. ئەم فیلمە نیگەرانی و پرسەکانی خێزانێکی لەم چەشنە بە باشی دەخاتە روو.

Pleasantville
بڵاوبوونەوە: 1998
IMDB: 7.5
دیڤد واگنەر(توبی مەگوایر) گەنجێکە کە لە دەیەی ٩٠ـدا ئەژیت و سەرجەم بیر و هۆشی لای زنجیرە درامایەکە بە ناوی "پلیزەنتڤیل" کە بەرهەمی دەیەی ٥٠ـیە. هەموو شتێک ئاساییە تا ئەوەی کە رۆژێک فیتەرێکی سەیروسەمەرە ئامرازێکی ئەدات بە دەیڤید و خۆشکە دوانەکەی. ئەم دووانە بەهۆی ئەم ئامرازەوە ئەڕۆنە ناو دراما سپی و ڕەشەکەی "پلیزەنتڤیل"ـەوە و پاش جاوپێکەوتن لەگەڵ کۆمەڵگای شاد و خۆشحاڵی ئەم درامایە، بەشوێن رێگەیەکدا دەگەڕێن بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە بۆ ماڵەوە.

Ride with the Devil
بڵاوبوونەوە: 1999
IMDB: 6.7
چیرۆکی فیلمەکە لە سەردەمی شەڕی ناوخۆی ئەمریکادا روو ئەدات؛ واتە ئەو کاتەی کە "بوشواکەرەکان" سەرقاڵی شەڕن لەگەڵ یەکێتی "جیهاوکرز". لەم نێوەندەدا دوو هاوڕێ بە ناوی جیک(توبی مەگوایر) و جەک(سکەیت ئالریش) بۆ تۆڵەی مەرگی باوکی جەک دەچنە ناو ریزی "بوشواکەرەکان"ـەوە. جەک بەر لەوەی گیانی خۆی لە دەست بدات، لەگەڵ یەکێک لە بەجێماوانی شەڕ پەیوەندیی خۆشەویستی دروست دەکات و ئێستا جیک دەبێ ئاگاداری لە ژن و مناڵەکەی جەک بکات.

 

سەرچاوە: screenrant

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved