لە بەشێکی زۆر لە وڵاتان پرخە لەکاتی خەودا بوەتە هۆی دروستبونی کێشە لەنێوان هاوسەرەکان، لە ویلایەتە یەکگرتوەکان و وڵاتی بریتانیا بە سێیەم باوترین هۆکاری جیابونەوە دادەنرێت، دەتوانیت بە چەند رێگەیەک چارەسەری بکەیت. *لەسەر پشت بخەوە، یارمەتی گەروت دەدات بە کراوەیی بمێنێتەوە. *هەوڵبدە هەندێک کێشی جەستەت دابەزێنە، چونکە قەڵەوی دەبێتە هۆی تەسکبونەوەی بۆڕی هەوا و دەبێتە هۆی دروستبونی پرخە. *پێش نوستن قورگ و لوتت خاوێن بکەرەوە. *سود لە پێکهاتەی سروشتی وەربگرە، یەک کوپ گەڵای وشکی گیاگەزنە، لەگەڵ دو کوپ ئاوی کوڵاو تێکەڵبکە، بۆماوەی 10 بۆ 15 خولەک، پێش نوستن بیخۆرەوە. *لە خواردنەوەی ماددەی کحولی دوربکەورەوە، ئێواران ژەمی قورس مەخۆ. *ئەگەر ئەم چارەسەرانە کاریگەری نەبو هەوڵبدە پزیشکی پسپۆڕ ببینە.
سەرچاوە: healthline
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure