6/7/2020 04:00 PM

بەرهەمهێنانی گالاکسی M41 دەستی پێکردەوە

بەرهەمهێنانی مۆبایلی گالاکسی M41 لەڕاستیدا نەوەستابوو بەڵام سامسۆنگ بەتەمایە ئەم مۆبایلە بە باتری 7هەزار میلی‌ئەمپێرییەوە بەرهەم بێنێتەوە.
چەند هەفتە لەمەوبەر راگەیەندرا لە سامسۆنگ ئیتر مۆبایلی گالاکسی M41 بەرهەم ناهێنێت و بەتەمایە بەرهەمهێنانی مۆبایلێکی نوێ بە ناوی M51 دەست پێ بکات. بەڵام بەپێی راپۆرتە جۆربەجۆرەکان، دیارە کە ئەم کۆمپانیایە بەرهەمهێنانی ئەم مۆبایلەی رانەگرتووە و بەتەمایە گالاکسی M41 بە باترییەکی زەبەلاحەوە ئاراستەی بازاڕ بکات. هەروەها ئەم مۆبایلە لە رێکەوەتی 28ـی مانگی رابردوودا مۆڵەتی لە حکومەتی چین وەرگرت.
ئاژانسی 3C لە ماڵپەڕەکەی خۆیدا نووسیویەتی کە پرۆسەی بەرهەمهێنانی گالاکسی M41 کۆتایی نەهاتووە و سامسۆنگ بەهیوایە باترییەکی 6800 میلی‌ئەمپێری تێدا بەکار بهێنێت. ئەم قەبارەیە بۆ مۆبایلە زیرەکەکان زۆر گونجاوە و هاوشێوەی باتری تابلێتە گەورەکانە.
هەندێک لە راپۆرتەکانیش باس لەوە دەکەن کە سامسۆنگ بەتەمایە شاشەیەکی OLED لەسەر ئەم مۆبایلە جێگیر بکات کە خاوەنەکەی کۆمپانیای "سامسۆنگ دیسپلەی"ـیە کە لە ژێر چاوەدێری خودی سامسۆنگدایە. ئەم کۆمپانیایە لە بواری بەرهەمهێنانی شاشەی ئامێرە ئەلەکترۆنییەکاندا چالاکی دەکا و سامسۆنگ و چەند کۆمپانیای دیکەش شاشەی لێ ئەکڕن.

 

سەرچاوە: 91mobiles

خاک _ پشکۆ کامەران



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved