رۆیشتن چەندین سودی گرنگی هەیە بۆ تەندروستی، تەنانەت کاریگەری هەیە لەسەر دەرون و مەترسی خەمۆکی کەم دەماتەوە، پارێزگاری لە کێش جەستە دەکات و خانەکانی مێشک چالاک دەکات. بەپێی راپۆرتێک دە هەزار هەنگاو رۆیشتن دەبێتە هۆی کەمبونەوەی کیشی جەستە، چونکە رێژەیەکی زۆر لە کالۆری دەسوتێت.
بۆچی رۆیشتن بەپێ گرنگە؟ رۆیشتنی 10 هەزار هەنگاو (8.05 کم) بۆ جەستە گرنگە، ژاپۆنیەکان لە کۆنەوە وەکو وەرزش دەیکەن، بەسودە بۆ کەمبونەوەی کێش و تەواوی تەندروستی جەستە، مەترسی نەخۆشییە درێژخایەنەکان کەمدەکاتەوە و هۆکارە بۆ تەمەندرێژی. ئەگەر 10 هەزار هەنگاو بەپێ بڕۆیت چەند کالۆری دەسوتێنیت؟ ژمارەیەکی دیاریکراو نییە بۆئەوەی بزانیت چەند کالۆری دەسوتێنیت، چونکە کێشی جەستە، خێرایی رۆیشت و ماوەی رۆیشتن رۆڵ دەبینێت. بەڵام بەشێوەیەکی گشتی مرۆڤ 250 بۆ 600 کالۆری دەسوتێنیت، هەتا کاتی رۆیشتنەکانی لەیەکترەوە نزیکبیت زیاتر کالۆری دەسوتێنێت.
سەرچاوە: healthline
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure