7/7/2020 03:30 PM

ئەگەر 10هەزار هەنگاو هەڵبێنیتەوە چی روو ئەدات؟

رۆیشتن چەندین سودی گرنگی هەیە بۆ تەندروستی، تەنانەت کاریگەری هەیە لەسەر دەرون و مەترسی خەمۆکی کەم دەماتەوە، پارێزگاری لە کێش جەستە دەکات و خانەکانی مێشک چالاک دەکات. بەپێی راپۆرتێک  دە هەزار هەنگاو رۆیشتن دەبێتە هۆی کەمبونەوەی کیشی جەستە، چونکە رێژەیەکی زۆر لە کالۆری دەسوتێت.


بۆچی رۆیشتن بەپێ گرنگە؟
رۆیشتنی 10 هەزار هەنگاو (8.05 کم) بۆ جەستە گرنگە، ژاپۆنیەکان لە کۆنەوە وەکو وەرزش دەیکەن، بەسودە بۆ کەمبونەوەی کێش و تەواوی تەندروستی جەستە، مەترسی نەخۆشییە درێژخایەنەکان کەمدەکاتەوە و هۆکارە بۆ تەمەندرێژی.

ئەگەر 10 هەزار هەنگاو بەپێ بڕۆیت چەند کالۆری دەسوتێنیت؟
ژمارەیەکی دیاریکراو نییە بۆئەوەی بزانیت چەند کالۆری دەسوتێنیت، چونکە کێشی جەستە، خێرایی رۆیشت و ماوەی رۆیشتن رۆڵ دەبینێت.
بەڵام بەشێوەیەکی گشتی مرۆڤ 250 بۆ 600 کالۆری دەسوتێنیت، هەتا کاتی رۆیشتنەکانی لەیەکترەوە نزیکبیت زیاتر کالۆری دەسوتێنێت.

 

سەرچاوە: healthline

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved