پێویستە لە سیستمی خۆراکیدا هاوسەنگی هەبێت لەنێوان جۆری ئەو خۆراکانەی دەیخۆیت، بۆئەوەی جەستەت تەواوی ئەو ماددە خۆراکیانە وەربگرێت کە رۆژانە پێویستیەتی، کاتێک رێژەیەکی زۆر لە کاربۆهیدرات دەخۆیت جەستەت بە چەند ئاماژەیەک ئاگادارات دەکاتەوە و پێویستە خواردنی کەمبکەیتەوە. * کێشی جەستەت زیاد دەبێت بەشێوەیەکی نائاسایی. *رۆژانە هیچ وزەیەکت نییە و بەردەوام هەست بە ماندوبون دەکەیت. *ئارەزوت بۆ خواردنی شیرینی زیادبوە و ناتوانیت خواردنی بێ شەکر یان کەم شەکر بخۆیت. * پێستت بە جوانی نامێنێتەوە و زیپکە دروستدەبێت. *توشی غازات و ههڵئاوسانی سک دەبیت. * رێژەی کۆلیسترۆڵت بەرز دەبێتەوە. * ددانت کلۆر دەبێت. * یادەوەریت لاواز دەبێت و ناتوانیت شتەکانت بەبیربێتەوە.
سەرچاوە: muscleandfitness
خاک _ پشکۆ کامەران
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure