8/7/2020 04:04 PM

نوێترین گرێبەستی ریاڵ مەدرید بۆ 2021

راپۆرتی رۆژنامەكانی ئەمرۆی ئەڵمانیا ئاشكرایانكردوە كە یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی دەیەوێت كای هاڤێرتزی یاریزانی یانەی بایەر لێڤەركۆزنی ئەڵمانی لە هاوینی 2021 بۆ ریزەكانی یانەكەی بگوازێتەوە.
رۆژنامەی "بێڵد"ـی ئەڵمانی ئاشكرایكردوە كە یانەی چێڵسی ئینگلیزی دەیەوێت "كای هاڤێرتز"ـی یاریزانی یانەی بایەر لێڤەركۆزن لە گواستنەوەکانی ئەم هاوینەدا بۆ ریزەكانی یانەكەی بگوازێتەوە.
هەمان سەرچاوە ئەوەشی ئاشكراكردوە، كە یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی یەكێكی دیكە لەو یانانەی كە گرنگی بە گواستنەوەی ئەو یاریزانە دەدات، بەڵام بەرپرسانی ئەو یانەیە دەیانەوێت هاوینی داهاتو گرێبەستی گواستنەوەی ئەو یاریزانە ئەنجام بدەن.
یانەی بایەر لێڤەركۆزنی ئەڵمانی ئاشكرایكردوە، كە بەهای دیاریكراوی ئەو یاریزانەیان 100 ملیۆن یۆرۆیە و هەر یانەیەك هەوڵی گواستنەوە بدات دەبێت ئەو بڕە پارەیە بداتە یانە ئەڵمانییەكە، لە ئێستاشدا یانەی چێڵسی تاكە یانەیە كە گرنگی بە گواستنەوەی ئەو یاریزانە دەدات.
ئەوەی ماوەتەوە خواستی یاریزانەكەیە، ئەگەر بیەوێت وەرزی داهاتو لەگەڵ یانەكەی بەردەوام نەبێت ئەوا دەچێتە چێڵسی، ئەگەرنا هاوینی داهاتو پەیوەندی بە یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانییەوە دەكات.

 

خاک _ پشکۆ کامەران

 

 




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved