9/7/2020 03:42 PM

ئاگاداریکردن لە پارە

زۆر کات گەنجان بەهۆی کەم ئەزمونیان لە ژیاندا، بە تەواوی نرخی ئەو پارانە نازانن کە بەدەستیدەهێنن و لەشتی بێسود خەرجی دەکەن، کە دواتر پەشیمان دەبنەوە. لەدریژەدا چەندین رێنمایی دەخەینە روو بۆ ئەوەی بتوانی زیاتر پارە و داهاتەکەت کۆنتڕۆڵ بکەیت

* فێرببە کۆنترۆڵی خۆت و ئارەزوەکانت بکەیت، کاتێک دەتەوێت کەلوپەلێک بکڕیت قەرز مەکە و چاوەڕی بکە تا پارەی تەواوی بۆ کۆدەکەیتەوە.
* کۆنتڕۆڵی داهاتەکەت بکە، تەنیا بۆ ئێستا مەژی، هەمیشە وابیر بکەرەوە، ئەگەر پیشەکەت لەدەست بدەیت چەند پاشەکەوتت هەیە؟.
* بزانە پارەکانت لەچیدا خەرج دەکەیت، ئەگەر دەزانیت پارەکەت بۆ حەزێکی کاتییە  مەیکڕە.
* پارە بۆ حاڵەتی لەناکاو دابنێ دور لە پاشەکەوتەکەت، مانگانە بڕێک پارەی بۆ جیابکەرەوە.
* تەواوی پارەکەت لە چونە دەرەوەیەکی کۆتایی هەفتە لەگەڵ هاوڕێکانت خەرج مەکە، هەروەها پارەکانت مەدە بەو کەسانەی بە تەواوی نایان ناسیت.
* ئەگەر نیازی کڕینی کەلوپەل یان جلوبەرگت نەبو، بەڵام کە بینیت و ئارەزوت کرد بیکڕی، ئەوا پەلە مەکە و هەفتەیەک چاوەڕێ بکە، ئەگەر لەماوەی ئەو هەفتەیە     بیرکردنەوەت نەگۆڕا ئەو کاتە بیکڕە.

 

سەرچاوە: investopedia

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved