9/7/2020 03:46 PM

فێنککەرەوەیەک کە لەبەر ئەکرێت

کۆمپانیای سۆنی موبەریدەیەکی بەرهەمه هێناوە کە لە یەخەی کرسدا جێگیر ئەبێت و گەرمیی نیوەی سەرەوەی جەستەی مرۆڤ فێنک ئەکاتەوە. فێنککەرەوەیە کە ناوی Reon Pocketـە بە ئەندازەی جانتایەکی پارەیە و کێشەکەی نزیکەی 85 گرامە و دەکرێ لەلایەن ئاپڵیکەیشنێک کە لەسەر مۆبایل دادەبەزێت، کۆنتڕۆڵی بکەیت. سۆنی هەروەها کۆمەڵێک تیشێرتی بۆ ئەم فێنکەرەوەیە ئامادە کردوە بۆ ئەوەی بەژارهێنانەکەی ئاسانتر بێت.
ئەم کۆمپانیایە دەڵێ ئەم فێنککەرەوەیە دەتوانێ کاتێک گەرمیی جەستە لە ئاستێکی زۆردایە، بەخێرایی کەمی بکاتەوە تا ئاستی ژێر سفری سەنتیگراد. هەروەها Reon Pocket دەتوانێ لە زستاندا هەوای گەرم دروست بکات. ئەم فێنککەرەوەیە خاوەنی باترییەکە کە شەحن ئەبێتەوە و سۆنی دەڵێ تا 90 خولەک دەتوانێ وزەی پێویست بۆ کارکردنی ئەم دەزگایە دابیه بکات.
فێنککەرەوەی Reon Pocket لە فرۆشگە ئۆنلایەنەکانی ژاپۆن دەست دەکەوێت، بەڵام هێشتا سۆنی هیچ بڕیارێکی بۆ فرۆشی ئەم بەرهەمە لە دەرەوەی ژاپۆن نەداوە. نرخی ئەم گەجێتە نزیکەی 130 دۆلارە. دروستکردنی ئەم فێنککەرەوەیە لە ساڵی 2019ـدا راگەیەندرابوو و بەپێی پلانەکان بڕیار بوو تا بەر لە ئۆڵۆمپیادی تۆکیۆـی 2020 رەوانەی بازاڕ بکرێت، واتە ئەو شارەی کە هاوینەکانی گەرم و شێدارن.
ئەگەرچی کێبەرکێکانی ئۆڵۆمپیادی تۆکیۆی 2020 بەهۆی کۆرۆناوە هەڵوەشایەوە بەڵام سۆنی بڕیاری دا ئاراستەکردنی ئەم بەرهەمە دوا نەخات. ئەوانەی وا ئەم بەرهەمەیان بەکارهێناوە رەزامەندی خۆیان دەربڕیوە و بەشێک لە بەکارهێنەرانیش لێی رازی نەبوون. هەندێک لەم کەسانەی باس لەو دەنگ و هەرای ئەم فێنککەرەوەیە دەکەن کە هەستێکی ناخۆش بە مرۆڤ ئەبەخشێت. ئەم گەجێتە ناتوانێ ناتوانێ جەستە وشک بکاتەوە، بەتایبەت ئەگەر پێشتر عارەقەت کردبێت.

 

سەرچاوە: dailymail

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved