مێخەک لە فەرهەنگی کوردەواریدا باوەش و سۆزی دایکانەمان ئەخاتەوە یاد، بەڵام هاوکات یەکێکە لە بەهاراتە باوەکان کە بەزۆری لە وڵاتی ئیندۆنیسیا بەرهەمدەهێنرێت. تامێکی شیرینی هەیە و بۆ چارەسەری پزیشکی بەکاردەهێندرێت. لەدرێژەدا لەگەڵ هەندێک لە سوودە تەندروستییەکانی مێخەک ئاشنا ئەبین.
*دەوڵەمەندە بە مەنگەنیز، ڤیتامین K، رۆڵی هەیە لە بەهێزبونی ئێسک، یارمەتی گەشەی خانەکانی مێشک دەدات. *دژە ئۆکسانی تێدایە، سترێس و دڵەراوکێ کەمدەکاتەوە، رێگری دەکات لە سەرهەڵدانی نەخۆشییە درێژخایەنەکان. *دژە شێرپەنجەیە و خانە شێرپەنجەییەکانی جەستە لەناودەبات. *دژە بەکتریایە و سێ باوترین جۆرەکانی بەکتریا لە جەستەدا لەناودەبات. *کۆنتڕۆڵی پەستانی خوێن و شەکری خوێن دەکات، رێگری لە سەرهەڵدانی نەخۆشی شەکرە دەکات. *سیستمی بەرگری جەستە بەهێزدەکات، بەهۆی پێکهاتە خۆراکییەکانی رێژەی خرۆکە سپیەکان لە جەستەدا زیاد دەکات، یارمەتی دەدات دژی نەخۆشییەکان بجەنگێت، هەروەها دەوڵەمەندە بە ڤیتامین C، کە بۆ بەرگری جەستە گرنگە.
سەرچاوە: healthline
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure