11/7/2020 04:20 PM

مەرجەکانی خێراترین پیاوی جیهان

یوساین بۆلتی جامایكی و پاڵەوانی پێشوی جیهان لە بارەی گەڕانەوەی بۆ نێو كێبركێكان، دەڵێت تەنها ئەگەر راهێنەرەكەم داوام لێبكات دەگەڕێمەوە.
یوساین بۆڵتی تەمەن 33 ساڵ كە خاوەنی ژمارەی پێوانەییە لە ماراسۆنی 100 مەتری و 200 مەتری، لەگەڵ ئەوەش لە یارییەكانی ئۆڵۆمپیاد خاوەنی هەشت میدالیای زێڕە و لە ساڵی 2017ـەوە وازهێنانی خۆی ڕاگەیاندوە.
لە لێدوانێكیدا بۆ گۆڤاری "فارایتی" ئەمریكی یوساین بۆڵت وتی "من بە هیچ شێوەیەك بیرم لەوە نەكردۆتەوە كە جارێكی دیكە بگەڕێمەوە نێو یاریگاكان، بەڵام تەنها لە یەك كاتدا نەبێت، ئەویش ئەگەر میلزی راهێنەرم داوای گەڕانەوەم لێبكات".
ئەو پاڵەوانە وتیشی "من متمانەیەكی زۆرم بەو راهێنەرە هەیە، ئەگەر دوای ئەوەم لێبكات كە جارێكی دیكە بەشداری لە پاڵەوانێتیەكاندا بكەمەوە، بە دڵنیاییەوە بیر لە بۆچونەكەی دەكەمەوە"
میلزی تەمەن 70 ساڵ یەكێكە لە باشترین راهێنەرەكان لە جیهانی ماراسۆندا و ماوەی 20 ساڵە راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی جامایكا دەكات و چەندین پاڵەوانی جیاوازی پێگەیاندوە. 

 

خاک _ پشکۆ کامەران



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved