12/7/2020 03:32 PM

چی بەسەر خواردنەکان ئەهێنێت؟

رەنگە زۆرچار بینیت مێش بەسەر خواردنەکەتدا نیشتۆتەوە، زۆرینەی خەڵک پێی وایە هیچ رونادات و ئاساییە، بەڵام لەڕاستیدا کێشەی تەندروستی "جدی" بەدوا دێت و پێویستە لەوبارەیەوە کەمتەرخەم نەبیت. چەند توێژینەوەیەک دەریانخستووە کە لە کاتی نیشتنی مێش لەسەر خۆراکەکان چی روو ئەدات.

ئەوان دەتوانن بڕشێنەوە بەسەر خواردنەکەتدا
شێوەی دەمی مێش وەکو بۆڕییەک وایە کە خواردنەکە دەکات بە شلەمەنی و دەیمژێت، لیکەکەیان لەسەر خواردنەکە جێدەمێنێت، رەنگە پێشتریش بەسەر خواردنی پیسدا نیشتبێتنەوە و هەمان شتیان کردبێت.

دەتوانن لەسەر خواردنەکەت هێلکە دابنێن
کە ئەمەش بەکتریایەکی زۆر لەسەر خواردنەکەت جێدەهێڵن، هەربۆیە تەنانەت ئەگەر بۆ ماوەیەکی کەمیش خواردنەکەت بەجێهێشت سەریداپۆشە.

قاچ و دەستیان بەکتریای زۆری پێوەیە
لە توێژینەوەیەکدا دەرکەوتوە زۆرترین ژمارەی بەکتریا لەسەر جەستەی مێش هەیە، بەنیشتنەوە لەسەر خۆراکەکەت ئەو بەکتریایانە جێدەهێڵن.

مێش دەتوانێت لە یەک کاتدا 65 نەخۆشی بگوازێتەوە
مێش تەنیا بەسەر خواردنەوە نانیشێتەوە، بەڵکو بەسەر جەستەی ئاژەڵەکان و مرۆڤی دیکەش دەنیشێتەوە، دەکرێت لە یەک کاتدا هەڵگری 65 نەخۆشی بێت و بیگوازێتەوە.

 

سەرچاوە: brightside

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved