14/7/2020 03:38 PM

پرسی دەرکردنی خوێندکارانی بیانی لە ئەمریکا

گووگڵ، مایکرۆسۆفت، فەیسبووک و زۆرینەی گەورە کۆمپانیاکانی بواری تەکنەلۆژیا، پشتیوانی خۆیان لە خوێندکارانی بیانی لە وڵاتی ئەمریکا دەربڕیوە و لەدژی بڕیارەکەی ترەمپ کە بریتییە لە دیپۆرت کردنەوە خوێندکارانی بیانی بە بیانووی کۆرۆنا، وەستاون و هەوڵیان داوە سکاڵا لەدژی سەرۆکی ئەمریکا تۆمار بکەن.
ماوەیەک لەمەوبەر زانکۆی هاوروار و MIT سکاڵایەکیان لەدژی ئیدارەی کۆچبەری و گۆمرکی ئەمریکا تۆمار کرد لە لەوێدا رەخنەیان لە یاسای ناچارکردنی خوێندکاری بیانی بۆ ئامادەبوونی راستەوخۆ لەسەر پۆلەکان کردبوو. بەو واتایەی کە بە دەسپێکی بەڕێوەچوونی پۆلە ئۆنلاینەکان بە هۆی کۆرۆناوە، ئەم خوێندکارانە ناچار دەبن بگەڕێنەوە بۆ وڵاتەکەی خۆتان.
زانکۆکانی هاروارد و MIT ئەم بڕیارەی حکومەتەکەی ترامپیان بە کارێکی "سەرەڕۆیانە" وەسف کردووە. بەپێی راپۆرتی بلۆمبێرگ، نزیکەی 60 زانکۆی دیکەش پشتگیریان لەم سکاڵانامەیە کردووە و ئێستاش کۆمپانیاکانی بواری تەکنەلۆژیاش تێکەڵ بەم بزووتنەوەیە بوون.
جگە لە گووگڵ، مایکرۆسۆفت و فەیسبووک، کۆمەڵێک کۆمپانیای دیکە لەم بزووتنەوەیەدا بەشدارن کە بریتین لە: ئێدۆبی، گرووپی بۆستۆن، بۆکس، دراپ بۆکس، جیت‌هاب، لینکدین، پی پاڵ، سپاتیفای و تویتەر. بەگوێرەی راپۆرتەکەی بلۆمبەرگ نزیکەی ١ ملیۆن خوێنکاری بیانی لە زانکۆکانی ئەمریکا سەرقاڵی خوێندنن و ئەم رووداوە لەوانەیە داهاتووی نیوەی ئەم کەسانە واتە 575هەزار کەس بخاتە مەترسییەوە.
وتەبێژی کۆمپانیای دراپ بۆکس لەم بارەوە دەڵێ: "دراپ بۆکس بە بێ کۆچبەران بوونی نەدەبوو. ئەو خوێندکارانەی دەکەونە بەر ئەم یاسایە رۆڵێکی گرنگیان لە کۆمەڵگادا هەیە و درئەنجامی ئەم بڕیارە زیانێکی زۆر بە ئەمریکا ئەگەیەنێت. ئێمە لەدژی ئەو یاسایانەی کە ژیانی کۆچبەران لە ئەمریکا ئەشێوێنێت دەوەستین، چون ئەم کەسانە ژیانیان لێرە رەنگاڵە و بەهێز کردووە."

 

سەرچاوە: connectedtoindia

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved