مێوژ لە ترێی وشک دروستدەکرێت، چەندین ماددەی خۆراکی گرنگی تێدایە، وەکو ئاسن، کالسیۆم، دژە ئۆکسان ڤیتامین و دژە ئۆکسان، سودی گرنگی هەیە بۆ تەندروستی. لەدرێژەدا بەشێک لە سوودەکانی ئەم بەرهەمە شیرینە دەخەینە روو. *کرداری هەرس ئاسان دەکات، رێگرە لە توشبون بە سکچون. *دژە ئەنیمیایە، بەسود بۆئەو کەسانەی کێشەی کەمی خوێنیان هەیە. *دژی نەخۆشی دڵە، پەستانی خوێن هاوسەنگ دەکات. *دەوڵەمەندە بە دژە ئۆکسان و جەستە لە نەخۆشی شێرپەنجە دەپارێزێت. *یارمەتی جوانی پێست دەدات و دژە پیربونی روخسارە. *شەکری خوێن کەمدەکاتەوە، ئینسۆلین هاوسەنگ دەکات لەدوای نانخواردن. *بەسودە بۆ ئەو کەسانەی گرفتی کەمی کێشی جەستەیان هەیە، کێش زیاد دەکات بێئەوەی رێژەی کۆلیسترۆڵ بەرزبکاتەوە. *دەوڵەمەندە بە پۆتاسیۆم، ئێسک بەهێزدەکات و پارێزگاری لە ددانەکان دەکات. *دژە ئۆکسان و دژە هەوکردنە، هەروەها بەسودە بۆ خانمان و سوڕی مانگانەیان هاوسەنگ دەکاتەوە.
سەرچاوە: healthline
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure