15/7/2020 01:00 PM

ئەم رەفتارانە ناهێڵێت ببیت بە کەسێکی دەوڵەمەند

بون بە کەسێکی دەوڵەمەند شتێکی مەحاڵ و ئەستەم نییە، تەنیا پێویستی بەگۆڕینی شێوازی بیرکردنەوە و رەفتارە، چەند رەفتارێک هەیە رێگری دەکات لەوەی ببیت بەکەسێکی دەوڵەمەند و پێویستە لێیان دوربکەویتەوە.

نەناسینی کەسانی نوێ
بۆئەوەی ببیت بەکەسێکی دەوڵەمەند پێویستە کەسێکی کراوە و کۆمەڵایەتی بیت، هەروەها سود لە ئەزمون و تواناکانی کەسانی دیکە ببینیت.


باوەڕبون بە چارەنوسی نادیار
کەسانی دەوڵەمەند چارەنوسی خۆیان نادەنە دەستی قەزاروقەدەرەوە، بەڵکو هەوڵدەدەن و چارەنوسی خۆیان بنیاد دەنێن.


رق لێبونەوە لە کارەکەت
رق بەرامبەر کارەکەت وادەکات هەرگیز بەرەوپێش نەچیت و پەرە بە تواناکانت نەدەیت، بۆیە ئەگەر کارەکەت خۆشبوێت دەتوانیت سەرکەوتنی تێدا بەدەستبهێنیت.


بایەخ نەدان بە تەندروستی
پێویستە بزانیت تەندروستییەکی باش لەپێش هەمو شتێکەوەیە، بۆیە هەرگیز تەندروستیت فەرامۆش مەکە، لە توێژینەوەیەک دەرکەوتوە %13ی سەرکەوتن پەیوەندی بە تەندروستییەکی باشەوە هەیە.


خۆنەخستنە مەترسییەوە
گەورەترین زیانت لێدەدات و هەرگیز پێشناکەویت، کاری مەترسیدارانە ئەنجام بدە، چونکە هیچ سەرکەوتنێکی گەورە بێ تێپەڕبون بە مەترسی گەوردا نابێت.


تەماشاکردنی بەرنامە خەیاڵیەکان
کاتەکانت مەکوژە بەو بەرنامانەی خەیاڵیین یان باس لە ژیانی تایبەتی کەسانی دیکە دەکەن، باشترە تەماشای بەرنامە زانستی یان سودبەخشەکان بکەیت.


نەخوێندنەوە
دۆستۆیڤسکی دەڵێت، "ئەو کەسەی ناخوێنێتەوە بیر ناکاتەوە"، %88ی کەسانی دەوڵەمەند کەسێکن بایەخ بە خوێندنەوە دەدەن.


درەنگ لە خەو هەستان
کەسانی دەوڵەمەند و زیرەک سێ کاتژمێر پێش کاتی کارکردنیان لەخەو هەڵدەستن، پلانی رۆژەکەیان دادەنێن،هەروەها پشو وەردەگرن.


پەیوەندییە ژەهراوییەکان
کەسانی چواردەورت رۆڵی گرنگیان هەیە لە سەرکەوتنت، دوربکەوەرەوە لەو کەسانەی بەردەوام خەریکی قسەوقسەڵۆکن و بە نەرێنی باسی خەڵکی دەکەن، کاتەکانت بە تەنیا بەسەر بەریت باشترە لەوەی کاتەکانت لەگەڵ ئەو کەسانە بەسەر بریت.


پارە خەرجکردنی زۆر
خەرجکردنی پارەکانت بە شتی گرانبەها وادەکات هیچ شتێکت بۆ پاشەکەوتکردن نەمێنێت، باشترە بزانیت پارەکانت لە چیدا خەرج دەکەیت.

 

سەرچاوە: businessinsider

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved