راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی بڵاویكردووه‌ته‌وه كه به مه‌به‌ستی راگرتنی هاوسه‌نگی و زیادنه‌بوونی نرخ، هاورده‌ی به‌روبومی په‌له‌وه‌ری دیاری ده‌كرێت و جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری كشتوكاڵی سلێمانیش رایده‌گه‌یه‌نێت كه به مه‌رجه‌كانی ڤێته‌رنه‌ری و ته‌ندروستی به‌رهه‌مه‌كان هاورده ده‌كرێت. قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه كه له دیوانی قائیمقامیه‌ت ئاوات محه‌مه‌د قائیمقامی سلێمانی له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی دیاریكردنی به‌روبومی ئاژه‌ڵی و په‌له‌وه‌ری پارێزگای سلێمانی كۆبووه‌وه، پاش هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئاستی به‌رهه‌مهێنانی به‌روبومی ناوخۆیی، بڕیاردرا پێداچونه‌وه به‌بڕی ئه‌و به‌روبوم و پێداویستیانه‌دا بكرێت كه هاورده‌ی پارێزگای سلێمانی ده‌كرێت. له دوای كۆبونه‌وه‌كه‌ش رزگار حه‌مه‌د جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كشتوكاڵی سلێمانی وتی: به له‌به‌رچاوگرتنی هاوسه‌نگی را‌گرتن له‌نێوان به‌رهه‌می ناوخۆ‌و هاورده‌كراو، هه‌روه‌ها به‌رزنه‌بوونه‌وه‌ی نرخی به‌رهه‌می په‌له‌وه‌ر له‌سه‌ر هاووڵاتیان، لیژنه‌كه بڕیاری له‌سه‌ر بڕی به‌رهه‌می هاورده‌كراو داوه. وتیشی: له كۆبونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی به‌روبومی ناوخۆ كراوه‌ته‌وه‌و تێكڕای به‌روبومی هاورده كه‌مده‌كرێته‌وه. رزگار حه‌مه‌د ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: بڕی ئه‌و به‌روبومانه‌ی بۆ مانگی حه‌وت هاورده ده‌كرێن بریتییه له ٣٠٠ تۆن مریشكی به‌ستوو، گۆشتی سور ٥٠٠ ته‌ن، ئاژه‌ڵی هاورده به‌پێی هاوسه‌نگی ١٥٠٠٠ سه‌ر بۆ مانگی ٧ و ٨ و ٩ به‌پێی پشكنینی ته‌ندروستی ڕێكاره ته‌ندروستییه‌كان و هاورده‌كرێت، ماسی له‌سه‌ر ڕه‌سیدی مانگی ڕابردوو ده‌بێت. خاك - ئا/ كاشان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure