15/7/2020 09:13 PM

ژمارەیەک هەلی کار راگەیەنرا

پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان ژمارەیەک هەلی کار بۆ مامۆستا رادەگەیەنێت کە بەشێوەی میلاک دابمەزرێن.

پەیمانگای تەکنیکی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند: پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان پێویستی بە ژمارەیەک مامۆستایە کە خاوەنی بڕوانامەی ماستەرو دکتۆرا بن کە بەشێوەی میلاک لە پەیمانگە دابمەزرێن، لەم بوارانەی خوارەوە.

1. دەرمانسازی
2. پەرستاری
3. شیکاری نەخۆشیەکان
4. پزیشکی گشتی
5. ئایتی(تەکنەلۆجیای زانیاری)
6. زانستی کۆمپیوتەر
7. ئەندازیاری سۆفتوێر
8. ئەندازیاری دیکۆر
9. ئەندازیاری تەلارسازی(معماری)-
10. ئەندازیاری نەوت یان ئەندازیاری کیمیا
11. کیمیا
12. بایۆلۆجی

پێویستە داواکار ئەم مەرجانەی تێدابێت:
1- لەهیچ دامودەزگایەکی حکومی و کەرتی تایبەتدا دانەمەزرابێت.
2- خاوەنی نازناوی زانستی م.یاریدەدەر یان سەرووتر بێت یان سەرجەم پێداویستیيەکانی نازناوی زانستی هەبێت کە بریتین لە:
a. نابێت نمرەی بەکالۆریۆس لە ٪٦٠ کەمتر بێت.
b. یەکسانکردنی بڕوانامە لە وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم ئەگەر بڕوانامەکە لە دەرەوەی وڵات بەدەستهێنرابێت.
c. بروانامەی خولی ڕێگاکانی وانەوتنەوە یان خولی پێداگۆجی.
d. بروانامەی توانستی زمانی ئینگلیزی لە ئاستی 5 ئایلتس یان هاوتاکانی.

تێبینی/
- ئەو کەسانەی دامەزراون بەڵام دەتوانن مۆلەتی بێ مووچە یان خواستن (اعارە) بکەن، ئەوا دەتوانن داواکاری پێشکەشبکەن.
بۆ پێشکەشکردنی داواکاری کار، تکایە سی ڤی و دۆکیۆمێنتی پێویست بنێرن بۆ ئەم ئیمەیڵە: [email protected]

خاك





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved