16/7/2020 04:43 PM

بە یەک خولەک چەند هات داگت بۆ دەخورێت؟

توێژەران وڵامی ئەم پرسیارەیان دۆزیوەتەوە کە مرۆڤ لە یەک خولەکدا دەتوانێ چەند هات داگ بخوات. کارناسێکی ئەمریکی بە کەڵک وەرگرتن لە داتای کێبەرکێیەکی زۆرخۆری توانیویەتی دیاری بکات رادەی ئەو خواردنەی کە مرۆڤ دەتوانێ لە هەر ژەمێکدا بیخوات چەندەیە.
داتاکانی کێبەرکێیەکی هات داگ خواردن روونی کردووەتەوە کە تایبەتمەندییەکی سەیروسەمەرە لە گەدەی مرۆڤدا هەیە بۆ خواردن. جەیمز سمۆلیگا لە زانکۆی کارۆلینای باکوور لەم بارەیەوە گوتوویەتی: "رادەی پێشکەوتنی کارکردی بەشداربووان لە کێبەرکێکانی زۆرخۆریدا زۆر زیاتر لە وەرزشوانانی وەرزشە سەرەکییەکان. ئەم توانا فیزیۆلۆژیکە بۆ گەیشتن بەم ئاستە لەوانەیە نیشانەی کێشەیەک بێ لە سیستەمی هەرسدا.
دکتۆر سمۆلیگا لە توێژینەوەکانیدا دەرئەنجامی 39 کێبەرکێی خواردنی هات داگی تاوتوێ کرووە کە لەلایەن فەست فوودە زنجیرەییەکانی "ناتان" لە ئەمریکا بەڕێوە دەچێت. ئەو مۆدێلەی ئەو دەستەبەری کردووە نیشان دەدا کە مرۆڤەکان لە باری تیۆرییەوە توانای خواردنی 832 گرام هات داگیان هەیە لە یەک خولەکدا.
کەسی یەکەمی ئێستای کێبەرکێی خواردنی هات داگ "جوئی چستانت"ـی تەمەن 36 ساڵە کە لە کێبەرکێیەکدا 75 هات داگی خوارد. ئەم تۆمارە لە 4ـی 7ـی 2020ـدا دەستنیشان کرا کە دەبێتە سێزدەهەمین سەرکەوتنی ئەو لە کێبەرکێکانی خواردنی هات داگ خواردندا.

 

سەرچاوە: dailymail

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved