یەکێک لە گرنگترین نیشانەکانی هاوسەرگیرییەکی سەرکەوتو ئەوەیە هاوسەران رێزی یەکتر بگرن و خۆشەویستی لە نێوانیان هەبێت، هەروەها دەرکەوتوە ئەو خانمانەی هەست دەکەن لەلای مێردەکانیان رێزیان دەگیرێت زیاتر بایەخ بە پاراستنی پەیوەندیەکەیان دەدەن، بە چەند رێگەیەک دەتوانیت وا لە هاوسەرەکەت رێزت بگرێت. *رێزی هاوسەرەکەت بگرە و بە هەمانشێوەی ئەو رەفتار مەکەرەوە، ئەمەش وایلێدەکات لە بەرامبەردا رێزت بگرێت. *دوربکەوەرەوە لەو کارانەی هاوسەرەکەت نیگەران و توڕەدەکات *رێزی خێزانی هاوسەرەکەت بگرە و پەیوەندیت باش بکە لەگەڵیان. *نهێنی خێزانەکەن بپاڕێزە و مەیبەرە دەرەوەی ماڵەکەت. *بایەخ بە هاوژینەکەت بدە و خۆشەویستی خۆتی بۆ دەربخە. *بایەخ بە شێوازی دەرکەوتنت بدە، چونکە شێوەی دەرکەوتن رێگەیەکی زۆر باشە بۆئەوەی دڵی هاوسەرەکەت بەدەستبهێنیت و وایلێبکەیت رێزت بگرێت.
سەرچاوە: allprodad
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure